مه‌لابه‌ختیار هۆشدارى شه‌رى براکوژى ده‌دات

4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
ئه‌ندامێکى ئه‌نجومه‌نى باڵاى سیاسى و به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانى یه‌کێتى نیشتمانى کوردستان هۆشدارى له هه‌ڵگیرسانى شه‌ڕى نێوان پارتى و په‌که‌که ده‌دات و ده‌ڵێت: "یه‌کێتى و گوڕان هه‌قه هه‌ڵوێستیان یه‌کبخه‌ن، بۆ رێگرتن له رودانى نه‌خوازراوى شه‌ڕێکى دیکه‌ى ناو ماڵى کورد، ئه‌گه‌رنا که شه‌ر قه‌وما، ئیداره‌ى یه‌کگرتوى کوردستان باجه‌که‌ى ده‌دات".
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه نۆى حوزه‌یرانى 2021، مه‌لا به‌ختیار، ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى باڵاى سیاسى و به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانى یه‌کێتی، له‌په‌یامێکدا نوسیویه‌تی:" مه‌خابن، ساڵه‌ها تێپه‌ڕی، چاره‌سه‌ر بۆ کێشه مه‌ترسیداره‌کانى ناوخۆیى نه‌دۆزرایه‌وه، به تایبه‌تى له نێوان یه‌کێتى و پارتی. هه‌روه‌ها له نێوان پارتى و په‌که‌که، له رۆژئاواى کوردستانیشدا، له‌نیوان په‌یه‌ده و ئه‌نه‌که‌سه، ئه‌گه‌رى ده‌ستێوه‌ردانى ئیقلیمى له باشوردا، ئه‌گه‌ر به حوکمى به‌ره‌سمى دانپێدانان به فیدڕاڵیه‌ت، ده‌ستورى هه‌میشه‌یی، بازرگانى و ئابورى هه‌رێم و ده‌وروبه‌ر که‌متر بوبێت، بێگومان، تورکیا له‌گه‌ڵ گه‌ریلاکانى باکور له‌شه‌ڕدایه‌و تورکیاش ئه‌زمونى 200 ساڵه‌ى دوژمنایه‌تى کوردى هه‌یه، له پیلانگێڕانیشدا کارامایه".
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت:" "په‌یوه‌ندى هه‌رێمى کوردستان و حکومه‌ته‌کانى ده‌وروبه‌ر، مافى خۆمانه بیپارێزین و ئه‌نجامه ئه‌رێنیه‌کانى ئابورى و سیاسى و دیپلۆماسی، بۆ وڵاتانى ئیقلیمى و کوردستان و عێراقیش، ده‌رکه‌وتوه، به‌ڵام تورکیا، به حوکمى ئه‌وه‌ى سوره له‌سه‌ر نه‌سه‌لماندنى مافى دیموکراسی-نه‌ته‌وه‌یى کوردستان، ته‌نانه‌ت سوره له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى یاساى لێبوردنیش بۆ گه‌ریلا ده‌رنه‌کات، به‌ڵکو وه‌کو زه‌مانى حکومه‌تى پاشایه‌تى عێراقیش ئاماده نییه دان به زمانى کوردی‌دا بنێت هه‌مو چه‌شنه ده‌ستپێشخه‌ریه‌کى ئاشتیش بۆ چاره‌سه‌رى سیاسى ره‌تده‌کاته‌وه".
هاوکات ئه‌وه ده‌خاته‌روو که له ساڵانى 1993-1994 له زه‌مانى مه‌رحوم تورگوت ئۆزاله‌وه، سه‌رۆک مامجه‌لال ئاسۆى ئاشتى پیشانى تورکیادا و عه‌بدوڵا ئۆجه‌لانیش شه‌ڕى یه‌ک لایه‌نه‌ى چه‌ندجارێک، له‌سه‌ر داواى مامجه‌لال راگرت، به‌ڵام له‌وکاته‌وه، 23 ساڵى ره‌به‌قه خوێنڕشتن و ماڵوێرانى به‌رده‌وامه، زیندانه‌کان هه‌تادێن زیاتر ده‌کرێنه قوتابخانه‌ى ئازادیخوازان، کۆخه‌مى گه‌وره‌ى زیندانیه‌کانیش سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاشه.
مه‌لا به‌ختیار له‌په‌یامێکدا که ئاراسته‌ى مه‌سعود بارزانى سه‌رۆکى پارتى و هاوسه‌رۆکانى په‌که‌که‌ى کردوه ده‌شڵێت: "هێزه سیاسی-چه‌کداره‌کان، کاتێک کێشه سیاسیه‌کانیان چاره‌سه‌ر ناکه‌ن، له‌دوا ئاکامدا، په‌نا بۆ چه‌ک ده‌به‌ن، به تایبه‌تى له کوردستانێکى گه‌مارۆدراودا، که کێشه‌ى دیموکراسی-نه‌ته‌وه‌یى به چاره‌سه‌رنه‌کراوى ماوه‌ته‌وه، دوژمنانیشى به‌ده‌وام له پلانگێڕاندان".
مه‌لا به‌ختیار پێشیوایه له‌ساڵى 1992 یه‌کێتى و پارتی، شه‌ڕیان له‌گه‌ڵ په‌که‌که تاقیکرده‌وه بێهوده بو، بێگومانیش په‌که‌که دواى 37 ساڵ نه‌یتوانیوه سه‌نگى سیاسى - گه‌ریلایى بباته‌وه سه‌نگه‌رى راسته‌قینه‌ى خۆى که باکورى کوردستانه، ئه‌مه‌ش مایه‌ى زیانه بۆ خه‌باتى رزگارى مه‌ده‌نى باشور، چونکه تاقیکردنه‌وه‌ى ته‌نانه‌ت دۆخێکى وه‌کو ئه‌نفالیش، که تاقه گوندێکى کوردستان نه‌مابو، رژێمى فاشى عێراقیش له تورکیا که‌متر له سه‌رکوتکردنى پێشمه‌رگه شاره‌زا نه‌بو، که‌چى پارتیزانه‌کانى به‌ره‌ى کوردستانی، توانیان درێژه به چالاکى بده‌ن، "بۆچى په‌که‌که تائێستا نه‌یتوانیوه؟ ئه‌مه‌یان له روانگه‌ى ئێمه‌وه، په‌یوه‌ندى به ستراتیژى چه‌کداریه‌وه، دواى جه‌نگى سارد هه‌یه، که سه‌راپا پێداچونه‌وه‌ى پێویسته، خه‌باتى راپه‌ڕین و مه‌ده‌نییه‌تى شاره‌کان بوه‌ته ستراتیژى دیموکراسی".
مه‌لا به‌ختیار ئه‌وه‌شى ئاشکراکردوه، "له‌م دۆخه ئاڵۆزه‌دا شه‌ش پێشمه‌رگه ده‌بنه قوربانى ئه‌گه‌ر په‌که‌که کارى وایکردوه، که تا ئێستا ره‌تیده‌کاته‌وه، تاوانێکى گه‌وره‌ى ئه‌نجام داوه، له‌گه‌ڵئه‌وه‌شدا گریمان سه‌لمێنرا په‌که‌که تاوانه‌که‌ى کردوه، ده‌ى له‌مکاته‌دا، حیکمه‌تى جه‌نابى مه‌سعود بارزانى و پارتى و حکومه‌تى کوردستان، له‌و ده‌ڤه‌ره‌دا له‌وه‌دایه، نه‌هێڵن ئه‌م داچۆڕانه‌ى خوێن، بکرێته جۆگه‌له‌ى خوێنى کورد به کورد به‌کوشتدان، با ئه‌مجاره‌ش، خوێنى رۆڵه‌کانى باشور، وه‌کو قوربانى کوردایه‌تى سه‌یر بکرێت و بکرێنه قه‌زاوه‌گێرى راوه‌ستانى قوربانى تر، به هه‌مو شێوه‌یه‌ک، هیچ لایه‌ک نه‌که‌وێته ناو داوى ده‌وروبه‌ر، بۆ زیاتر خوێن رشتن، چونکه ئه‌نجامه‌که‌ى بێهوده‌یه".
مه‌لا به‌ختیار له‌په‌یامه‌که‌یدا باس له‌وه‌شده‌کات، "دواى ئه‌م روداوه، له پێشه‌وه‌دا پێویسته په‌که‌که بیر له چاره‌سه‌رى عه‌سکه‌ری-سیاسى بکات و گه‌ریلا له هێڵى روبه‌ڕوبونه‌وه‌ى پێشمه‌رگه و ئیداره‌ى بنارى قه‌ندیل-گارا، دوربخاته‌وه‌و خه‌ڵکه‌که‌شى له بۆردومانى فڕۆکه‌ى ناتۆ سه‌رفراز بکات، ئینجا پارتی، پشوى درێژتر بکات و سیاسه‌تى سه‌نگینى خۆى به‌رامبه‌ر ئه‌و دۆخه، که ساڵانى رابردو، په‌یڕه‌وى کردوه، له‌ده‌ستنه‌دات".
ئه‌وه‌شى ئاشکراکردوه، "حزبه کوردستانیه‌کان، له پێشه‌وه‌دا یه‌کێتى و گوڕان، که له حکومه‌تدان، هه‌قه هه‌ڵوێستیان یه‌کبخه‌ن، بۆ رێگرتن له رودانى نه‌خوازراوى شه‌ڕێکى دیکه‌ى ناو ماڵى کورد، ئه‌گه‌رنا که شه‌رقه‌وما، ته‌واوى حزبه‌کان، له پێشه‌وه‌دا ئیداره‌ى یه‌کگرتوى کوردستان، باجه‌که‌ى ده‌ده‌ن".
