135 كاندید لەهەڵبژاردنە پەرلەمانییەکەی عێراق دورخرانەوە

4 ساڵ لەمەوپێش



 

هاوڵاتى 

کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق رایگه‌یاند:" 135 پاڵێواروی تریان بۆ بەشداریکردن لەهەڵبژاردنە پەڕلەمانییەکەی داهاتوو ڕەتکردۆتەوە کە وابڕیارە ڕۆژی 10ی تشرینی یەکەمی ئەمساڵ بەڕێوەبچێت".

ئەمڕۆ پێنجشەممە، 10 حوزەیرانی 2021 جەمانە غلای لەلێدوانێکدا بەئاژانسی هەواڵی عێراقی (واع)ی ڕاگەیاندووە، بڕیار لەسەر دوورخستنەوەی 135 پاڵێوراوی تر لەهەڵبژاردنە پەڕلەمانییەکەی مانگی تشرینی یەکەمی ئەمساڵ دراوە.

غلای هۆكاره‌كه‌ى ڕونكردۆته‌وه‌و وتویه‌تى:"ئەوکەسانەی دوورخراونەتەوە کەسانی سەربازیین، بەوپێیەی بەپێی ماددەی نۆی یاسای هەڵبژاردنەکان مافی خۆکاندیدکردنیان لەهەڵبژاردنەکاندا نییە".

ڕۆژی 30 ئایاری رابردوو، کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان ڕایگەیاند، ئەنجومەنی کۆمسیاران 20 کاندیدی دیكه‌ى بۆ هەڵبژاردنە پەرلەمانییەکەی عێراق دورخسته‌وه‌، هۆکارەکەشی بۆ پێشێلکردنی حوکمەکانی بڕگەی سێی ماددەی 8ی یاسای هەڵبژاردنەکان گێڕابۆوە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار