پۆلیسی هەولێر دزێك دەستگیردەكات 200 مسقاڵ ئاڵتونی لەماڵێك دەبات

4 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتى

پۆلیسی هەولێر رایگه‌یاند دزێك چووەتە سەر ماڵێك و 200 مسقاڵ ئاڵتونی بردووە. 

شەوی ڕابردوو،ئەمڕۆ پێنجشەممە، 10 حوزەیرانی 2021  پۆلیسی هەولێر تۆمەتبارێكی بە ڕەگەز عەرەبی دەستگیر كرد، كە خەڵكی سووریایە و دووەم شەوی جەژنی ڕەمەزانی ئەمساڵ، 200 مسقاڵ ئاڵتونی لە ماڵێكدا دزیوە.

هۆگر عەزیز، وتەبێژی پۆلیسی هەولێر رایگەیاند:" تۆمەتبارەكە دوای دزینی 200 مسقاڵ ئاڵتونەكە، فرۆشتوویەتی، ئێستاش پۆلیسی هەولێر دەستی بەسەر پارەكەدا گرتووە."

 وتیشی:"تۆمەتبارەكە ڕۆژی 17/4/2021 لە سووریاوە هاتووەتە هەرێمی كوردستان، خۆی بە ئەندازیاری كشتوكاڵی ناساندووە، پێشینەی تاوانی لە سووریا هەبووە."

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار