بافڵ تاڵەبانی: بەرهەم ساڵح تاكە كاندیدی یەكێتیە

4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
هاوسەرۆكی یەكێتی نیشتمانی كوردستان دەڵێت "بەرهەم ساڵح كاندیدی یەكێتیە بۆ پۆستی سەرۆك كۆمار".
ئەمڕۆ پێنجشەممە، 10 حوزەیرانی 2021 بافڵ تاڵەبانی هاوسەرۆكی یەكێتی نیشتمانی كوردستان بەكەناڵی شەرقییەی راگەیاند "بەرهەم ساڵح توانیویەتی لە دۆخێكی زۆر قورسدا خزمەتی ئەم میللەتە بكات، بۆیە تاوەكو ئێستا كاندیدی حزبەكەمان بۆ پۆستی سەرۆككۆماری عێراق تەنها بەرهەم ساڵحە".
هاوسەرۆكی یەكێتی نیشتمانی كوردستان راشیگەیاند "پێمان باشە لایەنێكی وەك نەتەوە یەكگرتووەكان سەرپەرشتی هەڵبژاردنەكان بكات، بەڵام سەروەری عێراق زۆر گرنگە بۆ ئێمە و پێمان وایە دەبێت دۆسیەی هەڵبژاردنەكان لە دەستی خۆماندا بێت."

بابهتی پهیوهندیدار