سێ بەرپرسی ڕۆژئاڤا لە فڕۆکەخانەی هەولێر دەستگیر دەكرێن

4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
نوێنەری پارتی یەکێتی دیموکراتی (پەیەدە) لە هەرێمی کوردستان رایگەیاند، سێ بەرپرسییان لە هەرێمی کوردستان لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر لەلایەن هێزێکەوە دەستگیرکراون.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، 10 حوزەیرانی 2021 نوری ئەسعەد، نوێنەری پەیەدە لە هەرێمی کوردستان راگەیاند "سەر لە بەیانی ئەمڕۆ هەر یەک لە جیهاد حەسەن، نوێنەری بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر لە هەرێمی کوردستان، مستەفا عوسمان، بەرپرسی پەیوەندییەکانی پارتی یەکێتی دیموکراتی لە هەولێر، مستەفا عەزیز، ئەندامی نوێنەرایەتی پەیەدە، لە شاری هەولێر دەستگیرکراون".
نووری ئەسعەد ئاماژەی بەوەدا، "ئەو سێ کەسە چوونەتە پێشوازی ژمارەیەک رۆشنبیر، کە لە ئەوروپاوە دەهاتن، بەڵام لە فڕۆکەخانە دەستگیرکراون".
سەبارەت بە هۆکاری دەستگیرکردنی ئەو سێ کەسە، نووری ئەسعەد باسی لەوەکردووە، " نازانم بۆچی دەستگیرکراون، بەڵام بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر بۆ ئەو بابەتە لەسەر هێڵە".
