"پابەندبوونی هەرێمی کوردستان بە پەرەپێدانی کولتووری پێكه‌وه‌ ژیانى ئاشتییانە دووپات دەكەینەوە"

4 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتى

 سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگه‌یاند پابەندبوونی هەرێمی کوردستانی بە پەرەپێدانی کولتووری پێكه‌وه‌ ژیانى ئاشتییانە دووپات دەكەینەوە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 10ی حوزەیرانی 2021 مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە گەڵ سۆفی ویلمز، جێگری سەرۆک وەزیران و وەزیری دەرەوەی بەلجیکا کۆبووەوە،

لە کۆبوونەوەکەدا، برەودان بە پوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و بەلجیکا و دوا پەرەسەندنەکانى عێراق و ناوچەکە بەگشتى، پەیوەندییەکانى نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدرالی، مەترسی و هەڕەشەکانی تیرۆر و شەڕى داعش و ڕووبەڕووبوونەوەی توندڕەوی و بنبڕکردنی هۆکارەکانی و کارکردن بۆ چەسپاندنی سەقامگیریی و تەناهی لە ناوچەکە و چەند پرسێکى جێى بایەخى هاوبەش تاووتوێ کران.

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ، جەختی لە گرنگیی بەردەوامی هاوكاری و هەماهەنگی بەلجیکا و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی لەگەڵ عێراق و هەرێمی کوردستان کردەوە.

جێگری سەرۆک وەزیران و وەزیری دەرەوەی بەلجیکا، سوپاسی هەماهەنگیی وکارئاسانی حکومەتی هەرێمی کوردستانی کرد بۆ نێردەکانی بەلجیکا بۆ عێراق و سوریا.

هاوكات هاوسۆزی و پشتیوانیی و ئامادەیی وڵاتەکەشی دەربڕی بۆ پەرەپێدانی پەیوەندیی هەمەلایەنە لە گەڵ هەرێمی کوردستان و ڕووبەڕووبوونەوەی گرفت و ئاستەنگە ئەمنییەکان و تیرۆر بەگشتی .

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار