قه‌ره‌یلان:هێرشمان نه‌کردووه‌ته سه‌ر پێشمه‌رگه
" هه‌ر که‌سێک عه‌قڵى هه‌بێت، ده‌زانێت له شه‌ڕى مان و نه‌ماندا، که‌س به‌ره‌ى دووه‌مى شه‌ر بۆ خۆى ناکاته‌وه"
3 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
موراد قه‌ره‌یلان فه‌رمانده‌ى ناوه‌ندیى پاراستنى گه‌ل (نه‌په‌گه)و هاوکات ئه‌ندامى کۆمیته‌ى به‌ڕێوه‌به‌رى پارتى کرێکارانى کوردستان(په‌که‌که) رایگه‌یاند "له کاتێکدا هێرشێکى فراوان ده‌کرێته سه‌رمان، چۆن هێرش ده‌که‌ینه سه‌ر پێشمه‌رگه"، ده‌شڵێت:" هه‌ر که‌سێک عه‌قڵى هه‌بێت، ده‌زانێت له شه‌ڕى مان و نه‌ماندا، که‌س به‌ره‌ى دووه‌مى شه‌ر بۆ خۆى ناکاته‌وه".
کاتژمێر هه‌شتى ئه‌مشه‌و پێنجشه‌ممه به‌کاتى هه‌رێمى کوردستان، موراد قه‌ره‌یلان، ئه‌ندامى کۆمیته‌ى به‌ڕێوه‌به‌ریى په‌که‌که و فه‌رمانده‌ى ناوه‌ندیى پاراستنى گه‌ل (نه‌په‌گه) له به‌رنامه‌یه‌کى تایبه‌تى ستێرک تى ڤی، له‌باره‌ى ڕووداوه‌کانى مه‌تینا وتی: "له کاتێکدا هێرشى به‌رفراوان ده‌کرێته سه‌رمان، چۆن هێرش ده‌که‌ینه سه‌ر پێشمه‌رگه".
هه‌روه‌ها وتیشى:" هه‌ر که‌سێک عه‌قڵى هه‌بێت، ده‌زانێت له شه‌ڕى مان و نه‌ماندا، که‌س به‌ره‌ى دووه‌مى شه‌ر بۆ خۆى ناکاته‌وه".
قه‌ره‌یلان ئه‌وه‌شى دووپاتکرده‌وه که ئامانجى ده‌وڵه‌تى تورک ئه‌وه‌یه، سه‌ره‌تا په‌که‌که و پاشان هه‌موو ده‌ستکه‌وته‌کانى گه‌لى کورد له‌ناو ببه‌ن، "نه‌ک ته‌نیا له سنوورى تورکیا، به‌ڵکو ده‌یانه‌وێت هه‌موو ده‌ستکه‌وته‌کانى کورد له ناوچه‌که‌دا، له‌ناو ببه‌ن".
زانیارى زیاتر له‌سه‌ر قسه‌کانى موراد قه‌ره‌یلان بڵاوده‌که‌ینه‌وه..