بایدن: کار بۆ ئابووریه‌کى به‌هێزتر ده‌که‌ین
3 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
سه‌رۆکى ویلایه‌ته یه‌کگرتوه‌کانى ئه‌مریکا پێش به‌شداریکردنى له‌کۆبونه‌وه‌ى لوتکه‌ى وڵاتانى (G7)رایگه‌یاند:" له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانانمان کار بۆ بنیادنانى ئابورییه‌کى به‌هێزى جیهانى گشتگیر و دادپه‌روه‌رانه‌تر ده‌که‌ین".
ئه‌مڕۆ هه‌ینى 11ى حوزه‌یرانى 2021، جۆ بایدن سه‌رۆکى ئه‌مریکا له‌تویتێکدا له هه‌ژمارى تایبه‌تى خۆى نوسیویه‌تی:"پابه‌ندم به زیادکردنى کار له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانه‌کانى وڵاته‌که‌م بۆ بنیادنانى ئابوریه‌کى به‌هێز گشتگیر و دادپه‌روه‌ر".
هه‌روه‌ها نوسیویه‌تى:" ئه‌مڕۆ رۆژى فه‌رمى لوتکه‌ى وڵاتانى (G7)ه بۆ شانشینى یه‌کگرتوى بریتانیا، به‌و جۆره‌ش به‌چاوه‌ڕوانییه‌وه، له‌گه‌ڵ به‌هێزکردنى پابه‌ندبونمان، فره‌لایه‌نى و کارکردن له‌گه‌ڵ هاوکارانمان زیاتر ده‌که‌م، به‌مه‌به‌ستى بنیاتنانى ئابورییه‌کى جیهانى گشتگیر و دادپه‌روه‌رتر" .
لوتکه‌ى وڵاتانى (G7) له رۆژانى 11-13ى ئه‌م مانگه له‌شارى کۆرنواڵى بریتانیا به‌ڕێوه‌ده‌چێت، به‌شداربوان پلانه‌کانیان له‌و کۆبونه‌وه‌یه‌دا تاوتوێکردنى شه‌ڕى دژى کۆرۆنا و بڵاوکردنه‌وه‌ى ڤاکسین و گۆڕ‌انى که‌شوهه‌وا و گێڕانه‌وه‌ى سه‌قامگیرى بۆ دۆخى ئابورى جیهانى ده‌خه‌نه‌روو.