هاوپەیمانی نێودەوڵەتی: لەم مانگەدا 13 ئۆپەراسیۆن دژی داعش ئەنجامدراون

4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
وتەبێژی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بۆ شەڕی دژی داعش رایگەیاند، لەمانگی حوزەیراندا هاوبەشەکانیان لەعێراق و سوریا 13 ئۆپەراسیۆنیان دژی داعش ئەنجامداوە و 3 کردەوەی تیرۆرستییان پوچەڵکردوەتەوە.
ئەمڕۆ شەممە، 12 حوزەیرانی 2021 وەین مارۆتۆ، وتەبێژی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بۆ شەڕی دژی داعش لە تویتێکدا لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر بڵاویکردەوە، "تا ئێستا لە مانگی حوزەیراندا، هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بۆ شەڕی دژی داعش و هاوبەشەکانمان لە عێراق و سوریا، 13 ئۆپەراسیۆنیان لە دژی داعش ئەنجامداوە".
ئەوەش هاتوە، ئۆپراسیۆنەکان "ڕێگربون لە ئەنجامدانی 3 کردەوەی تیرۆرستی لەلایەن تیرۆستانەوە".
هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بۆ شەڕی دژی داعش داوا دەکات هەر زانیارییەک لەسەر جموجۆڵی چەکدارانی داعش هەبو، هاوڵاتیان دەتوانن پەیوەندییان پێوەبکەن و باسی لەوەکردوە، "هاوکارمان بە بۆ لەناوبردنی داعش وزانیاری دەربارەیان بنێرە بۆ 454 لە عێراق، و 9647512451273+ لە سوریا".
