ئەمریکا 60 ملیۆن ڤاکسین فڕێدەدات

4 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتى

بەڕێوەبەرایەتی خۆراک و دەرمانی ئەمریکی 60 ملیۆن ڤاکسینی کۆمپانیای جۆنسن ئاند جۆنسن فڕێدەدات کە ئەگەری هەیە لەکاتی دروستکردنیاندا پیس بووبن.

بەڕێوەبەرایەتیی خۆراک و دەرمانی ئەمریکا کۆمپانیای جۆنسن ئاند جۆنسنی بە بڕیارەکە ئاگادارکردووەتەوە و رایگەیاندووە، ئەو ڤاکسینانە ئەگەری هەیە لەکاتی دروستکردنیاندا پیس بووبن، هەروەها راشیانگەیاندووە کە پرۆسەی پیشەسازیی دروستکردنی ڤاکسینەکان کێشەیان تێدا بووە.

هاوکات بەڕێوەبەرایەتییەکە رێگەیان بە بەکارهێنانی 10 ملیۆن ڤاکسینی جۆنسن ئاند جۆنسن لەنێو ئەمریکا یان لە دەرەوە داوە، بەڵام لەگەڵ هۆشیارکردنەوە لایەنی بەرامبەر کە بەڕێوەبەرایەتیی خۆراکی ئەمریکی ناتوانێت گرەنتی ئەوە بکات کۆمپانیای جۆنسن ئاند جۆنسن رێگەیەکی دروستی لە دروستکردنی ڤاکسینەکە گرتەبێتەبەر.

بەڕێوەبەرایەتیی خۆراک و دەرمانی ئەمریکی رایگەیاند، ئەو 60 ملیۆن ژەمە ڤاکسینە کە دەبێت فڕێ بدرێن و بەکارنەهێنرێن زۆربەیان لە کارگەی کۆمپانیاکە لە شاری باڵتیمۆری ویلایەتی مێریلاندی ئەمریکی دروستکراون.

کارگەی باڵتیمۆر زیاتر لە دوو مانگە بەهۆی شپرزەیی و کێشەی رێکخستن داخراوە و تاوەکو ئێستا بەڕێوەبەرایەتییەکە بڕیاری نەداوە کارگەکە بکرێتەوە یاخود نا.

تاوەکو ئێستا جگە لەم 60 ملیۆن ڤاکسینەی جۆنسن ئاند جۆنسن، 100 ملیۆن ڤاکسینی دیکەی ئەو کۆمپانیایە فڕێدراوە؛

هەروەها بەڕێوەبەرایەتیی خۆراک لانیکەم 70 ملیۆن ڤاکسینی ئەسترازێنیکای ئەمریکی بە نەشیاو بۆ بەکار‌هێنان پۆڵێنکردووە و فڕێیداون، ئەوەش لە دوای دۆزینەوەی شوێنەواری پیسبوون لەو ڤاکسینانە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار