مه‌حمود سه‌نگاوی:ده‌بێت هه‌موومان بچینه سه‌رشه‌قام و شه‌ڕى په‌که‌که حه‌رام بکه‌ین
"هه‌موو دنیا کاول ببێت ئاماده‌نیم یه‌ک فیشه‌ک به‌ره‌وڕووى په‌که‌که بته‌قێنم..له پێناوى ئه‌وه‌ى ده‌وڵه‌تى تورک ئافه‌رینمان بکات"

4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
فه‌رمانده‌ى میحوه‌رى گه‌رمه‌سێرى هێزه‌کانى پێشمه‌رگه ڕایگه‌یاند:" له‌م کاته‌دا شه‌ڕى په‌که‌که خه‌ته‌رێکى گه‌وره‌یه له‌سه‌ر میلله‌ته‌که‌مان و ئه‌گه‌ر هه‌موو دنیا کاول ببێت، من ئاماده‌نیم بڕۆم یه‌ک فیشه‌ک به‌ره‌وڕووى په‌که‌که بته‌قێنم".
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 12ى حوزه‌یرانى 2021، مه‌حمود سه‌نگاوی، ئه‌ندامى سه‌رکردایه‌تى یه‌کێتى و فه‌رمانده‌ى میحوه‌رى گه‌رمه‌سێرى هێزه‌کانى پێشمه‌رگه له میانى وتارێکیدا له ساڵیادى کۆچى دوایى پێشمه‌رگه‌ى دێرین حه‌مه سه‌نگه‌رییدا رایگه‌یاند:" هه‌ر شتێک هه‌بێت ناکاته ئه‌وه‌ى ئێمه شه‌ڕى لایه‌نێک بکه‌ین و کوڕى خه‌ڵک به کوشت بده‌ین، له پێناوى ئه‌وه‌ى ده‌وڵه‌تى تورک ئافه‌رینمان بکات یان لایه‌نێکى عێراق یان دراوسێ ئافه‌رینمان بکات".
هه‌روه‌ها فه‌رمانده‌ى میحوه‌رى گه‌رمه‌سێرى پێشمه‌رگه راشیگه‌یاند:" ده‌بێت هه‌موومان بچینه سه‌رشه‌قام و شه‌ڕى براکوژیى حه‌رام بکه‌ین، شه‌ڕى په‌که‌که حه‌رام بکه‌ین، له‌م کاته‌دا شه‌ڕى په‌که‌که خه‌ته‌رێکى گه‌وره‌یه له‌سه‌ر میللته‌که‌مان.
هه‌روه‌ها، دژایه‌تیى خۆى بۆ شه‌ڕکردن له‌گه‌ڵ په‌که‌که‌دا ئه‌وه‌ى دووپاتکردووه‌ته‌وه که دژى شه‌ڕى په‌که‌که‌ی و ده‌ڵێت:" له‌به‌رده‌م هاوسه‌رۆکانى یه‌کێتیدا وتوومه، ئه‌گه‌ر هه‌موو دنیا کاول ببێت، من ئاماده‌نیم بڕۆم یه‌ک فیشه‌ک به‌ره‌وڕووى په‌که‌که بته‌قێنم، هیچ شتێک ناکاته ئه‌وه‌ى بچین یه‌کترى بکوژین".
