نێچیرڤان بارزانی لە ئیمارات لەگەڵ باڵیۆزی عێراق كۆبووەوە

3 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتى  

سەرۆكی هەرێمی كوردستان لە ئیمارات لەگەڵ باڵیۆزی عێراق كۆبووەوەو" پەیوەندییە‌كانی عێراق و ئیمارات و دۆخ و كاروبارەكانی رەوەندی عێراقیان لە ئیمارات تاوتوێ كرد".

ئەمرۆ شەممە، 12 حوزەیرانی 2021  نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان لە دووەم رۆژی سەردانەكەیدا بۆ ئەبو زەبی، سەردانی باڵیۆزخانەی عێراقی كرد.

 بەپێی راگەیاندراوی سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان:" لە كۆبوونەوەكەدا پەیوەندییە‌كانی عێراق و ئیمارات و دۆخ و كاروبارەكانی رەوەندی عێراقیان لە ئیمارات تاوتوێ كرد و جەختیان لە گرنگیی پەرەپێدانی بوارەكانی هاوبەشی و هاریكاریی نێوان هەردوو وڵات كردەوە."

 بڕیارە كاتژمێر 16:00 خولەكی ئێوارەی ئەمڕۆ بە كاتی هەرێمی كوردستان، نیچیرڤان بارزانی، لە ئەبوزەبیی ئیمارات لەگەڵ محەممەد بن زاید ئالنەهیان، جێنشینی ئەبوزەبی و جێگری فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكانی ئیمارات كۆببێتەوە.

رۆژی هەینی 11-6-2021 نێچیرڤان بارزانی بە سەردانێکی فەرمی گەیشتە ئەبوزەبیی ئیمارات و لە فڕۆکەخانەی بەتین بە دانانی ئاڵای کوردستان لەلایەن هەر یەک لە ئەحمەد عەلی ئەلسایخ، وەزیری دەوڵەت و موزهەر جبووری، باڵیۆزی عێراق و کۆنسوڵی گشتیی ئیمارات لە هەرێمی کوردستان پێشوازیی لێکرا.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار