لە ئاکرێ خۆپیشاندانە

3 ساڵ لەمەوپێش



 

هاوڵاتى

 ئەمڕۆ شەممە لە قەزای ئاکرێ شۆفێرانی تەکسی بەهۆی بەرزبونەوەی نرخی بەنزینەوە خۆپیشاندانیان ئەنجام دا و شەقامێکی سەرەکییان داخست.

پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ بەشێک لە شۆفێرانی تاکسی لە قەزای ئاکرێ لە سنووری پارێزگای دهۆک بۆ دەربڕینی ناڕەزایی دژی گرانبوونی نرخی بەنزین خۆپیشاندانیان ئەنجامدا.

هاوکات لە خۆپیشاندانەکەدا شۆفێران بۆ ماوەیەک شەقامێکی سەرەکییان داخست و داوایانکرد هەرچی زووە حکومەت کار بکات بۆ کەمکردنەوەی نرخەکان، چونکە کاریگەری خراپی لەسەر بژێوی ژیانی هاوڵاتییان و شۆفێران دروستکردووە.

ماوەی چەند ڕۆژێکە نرخی بەنزین لە هەرێمی کوردستان ڕووی لە بەرزبوونەوە کردووە، بەجۆرێک نرخی یەك لیتر بەنزینی نۆرماڵ گەیشتوەتە ٧٠٠ دینار و کە ئەوەش شۆفێران و هاوڵاتیانی نیگەران كرد.

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار