مەزڵوم كۆبانێ: بە ئامانجکردنی نەخۆشخانەکان پێشلکردنی یاسا نێودەوڵەتییەکانە

4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
فەرماندەی گشتی هەسەدە، هێرشە مووشەکییەکەی سەر نەخۆشخانەی عەفرین ئیدانە دەکات و رایگهیاند:" بە ئامانجکردنی نەخۆشخانەکان پێشلکردنی یاسا نێودەوڵەتییەکانە".
ئێوارەی دوێنێ، بە موووشەک هێرش کرایە سەر نەخۆشخانەی شاری عەفرین و لە ئەنجامدا ١٣ کەس کوژران و نزیکەی ٣٠ کەسیش برینداربوون.
لەسەر ئەو هێرشە، مەزڵوم كۆبانێ فەرماندەی گشتی هێزەکانی سوریای دیموکرات- هەسەدە، لەسەر تویتەرەکەی خۆی نووسیویەتی”شەڕڤانانی هەسەدە بە هیچ شیوەیەک دەستیان نەبووە لەو هێرشە دڵتەزێنەدا بۆسەر نەخۆشخانەی شاری عەفرین”.
لە بەردەوامیی تویبتەکەی كۆبانێ-دا هاتووە: زۆر خەمبارین بە گیانلەدەستدانی کەسانی بێتاوان لەو هێرشەدا و بە توندیی شەرمەزاری دەکەین، چونکە بە ئامانجکردنی نەخۆشخانەکان پێشلکردنی یاسا نێودەوڵەتییەکانە.

بابهتی پهیوهندیدار