شێخ نەهرۆ كەسنەزانی داوایه‌ك ئاراسته‌ی حكومه‌ت و مسوڵمانان ده‌كات

4 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتى

سەرۆكی تەریقەتی كەسنەزانی لەجیهان رایگەیاند، ماوەیەکە ژمارەیەک کەس و لایەن بانگەواز بۆ وێرانكردنی پیرۆزیەكانی مسوڵمانان دەكەن، داوا لە حكومەتی عێراق و هەموو موسوڵمانان دەكات  ئاگری ئاژاوەگێڕی هەڵنەگیسێنرێت و عێراق نەگەڕێتەوە بۆ تایەفەگەرێتی.

ئەمرۆ یەكشەممە، 13 حوزەیرانی 2021 شێخ نەهرۆ محەمەد كەسنەزانی لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاند،" ئەو كەسانەی بانگەواز بۆ وێرانكردنی پیرۆزیەكانی مسوڵمانان دەكەن لەناویشیاندا مەرقەدی ئیمام ئەبی حەنیفە نوعمان رەزای خوای لێبێت، خۆشكردنی ئاگری ئاژاوەگێڕیە و حەڵاڵ كردنی هەمو بەهاكانی خێر و ئاشتی و رەحمەتە كە خوا حەرامی كردوە".

باسی لەوەشکردوە، ئەو دەنگە نەشازانەی داوای روخاندن و وێرانكردنی مەرقەدی پیرۆزی ئیمام ئەبی حەنیفە دەكەن ئارامی لێبڕیوین و داوا دەكەین هەمو ئەو ئاژاوەگێڕیانە رابگیرێن كە مەبەست لێی خوێنڕشتنی بێتاوانەكانە كە خوا حەرامی كردوە، لەكاتێكدا تاوەكو ئێستاش كردارەكانی تایەفەگەرێتی قێزەوەن وەكو یادگاریەكی تاڵو بێزاركەر لەیادماندا ماونەتەوە.

شێخ نەهرۆ محەمەد كەسنەزانی سەرۆكی تەریقەتی كەسنەزانی لەجیهاندا داوای لە حكومەتی عێراق كردوە، ئاسایشی ماڵەكانی خوا بپارێزێت و لەرێگای هێزە ئەمنیەكانیەوە ئاسایشیان بۆ دابین بكات.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار