وه‌زاره‌تی دارایی 25 هه‌زار دینار بۆ مامۆستایان و وانه‌بێژان خه‌رجده‌كات

4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند:" بڕی 25.000 دینار وه‌ك كرێی وانه‌وتنه‌وه بۆ هه‌ریه‌ك له مامۆستایان و وانه‌بێژانی په‌یمانگای دادوه‌ری بۆ هه‌ر وانه‌یه‌ك كه له‌په‌یمانگا ده‌یڵێنه‌وه خه‌رجده‌كرێت".
ئەمڕۆ یەکشەممە 13ی حوزه‌یرانی 2021، به‌پێى نوسراوێكی وه‌زاره‌تی دارایی كه ئاراسته‌ی وه‌زاره‌تی داد كراوه و واژۆی ئاوات شێخ جه‌ناب وه‌زیری دارایی له‌سه‌ره تێیدا هاتوه، بڕیاردراوه به خه‌رجكردنی بڕی بیست و پێنج هه‌زار دینار دینار وه‌ك كرێی وانه‌وتنه‌وه بۆ هه‌ریه‌ك له مامۆستایان و وانه‌بێژانی په‌یمانگای دادوه‌ری بۆ هه‌ر وانه‌یه‌ك كه له‌په‌یمانگا ده‌یڵێنه‌وه.
هه‌ر به‌پێى نوسراوه‌كه، بڕیاردراوه كاركردن به خاڵی یه‌كی رێنماییه‌كانی وه‌زاره‌تی دارایی ژماره 12ی ساڵی 2016 رابگیرێت و بۆ ئه‌مساڵی خوێندنی 2020-2021یش خه‌رجكردنی ئه‌و بڕه پاره‌یه بۆ وانه‌بێژان ده‌خرێته‌بواری جێبه‌جێكردنه‌وه.
ئه‌مه له‌کاتێکدایه مامۆستایانى وانه‌بێژ پێشتر چه‌ند جارێک خۆپیشاندانیان کردووه بۆ داواکردنى مافه‌کانیان
