هاوڵاتى ده‌قى راپۆرتێک له‌باره‌ى داهات و به‌هه‌ده‌ردانى سامانى گشتى بڵاوده‌کاته‌وه

4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
عومه‌ر گوڵپى ئه‌ندامى فراکسیۆنى کۆمه‌ڵ و ئه‌ندامى لیژنه‌ى دارایى له په‌رله‌مانى کوردستان، راپۆرتێکى له‌باره‌ى داهاتى گومرگه‌کانى هه‌رێمى کوردستان و رێژه‌ى به‌هه‌ده‌ردان و گه‌نده‌ڵیه‌کان بڵاوکرده‌وه و ده‌ڵێت:" هیچ که‌س نکوڵى له نه‌گه‌ڕانه‌وه‌ى به‌شێک له داهاتى گومرگه‌کان بۆ خه‌زێنه‌ى گشتى ناکات".
پوخته‌ى ئه‌نجامى به‌دواداچونێک له‌سه‌ر داهاتى گومرگ له هه‌رێمى کوردستان
پێشه‌کی:
1. ئه‌مه‌ى خواره‌وه ته‌نها پوخته‌یه‌که له ئه‌نجامى به‌دواداچونێکى تایبه‌ت له‌سه‌ر داهاتى خاڵه گومرگییه‌کان و قه‌باره‌ى گه‌نده‌ڵى و به‌هه‌ده‌ردان له‌هه‌ر خاڵێکى سنورى فه‌رمى و نافه‌رمی.
2. کاره‌کانى به‌دواداچونه‌که له ماوه‌ى نێوان(مانگی10/202- تا مانگى 5/2021) ئه‌نجام دراون.
3. بۆ گه‌یشتن به‌م ئه‌نجامه پشت به (پرسیار، به‌دواداچون، کۆکردنه‌وه‌ى زانیاریی، ڕاپۆرتى دارایی، سه‌ردانى مه‌یدانی، شیکارى ئامار‌و داتا‌و زانیاریى وڵاتانى دراوسێ) به‌ستراوه.
4. قه‌باره‌ى ئاڵوگۆڕى بازرگانى و ژماره‌ى هاتوچۆى بارهه‌ڵگره‌کان له سنوره‌کانه‌وه، ده‌رخه‌ری
قه‌باره‌ى داهاتن له هه‌ر خاڵێکى گومرگی.
5. هیچ که‌س نکوڵى له حه‌قیقه‌تى سه‌رپێچییه یاساییه‌کان و نه‌گه‌ڕانه‌وه‌ى به‌شێک له داهاتى گومرگه‌کان بۆ خه‌زێنه‌ى گشتى ناکات (ته‌نانه‌ت به‌رپرسانى باڵاى حکومه‌تیش)، که خۆى له (قاچاخچێتی، کۆمپانیاکاری، فرت و فێڵى گومرگی، لێخۆشبونى گومرگی، خراپى سیسته‌م) ده‌بینێته‌وه.
6. نزیکه‌ى (١٣)کۆمپانیا به‌شدارن له به‌ڕێوه‌بردنى خاڵه سنورییه گومرگییه‌کان له پێشکه‌شکردنى خزمه‌تگوزارى جۆراوجۆر، به‌ڵام ئه‌وه‌ى جێگه‌ى سه‌رنجه ئه‌وه‌یه که:
أ. ئه‌م کۆمپانیایانه دابه‌شبون به‌سه‌ر دو ناوچه‌ى جیاوازى ده‌سه‌ڵاتدا.
ب. کاره‌کانیان به‌بێ کێبڕکێ وه‌رگرتوه‌و له گرێبه‌سته‌کاندا ڕه‌چاوى بنه‌ما یاسایى و ژمێریارییه‌کانى هاتو له یاساى (قانون اصول المحاسبات العامه، رقم /28/ لسنه 1940)ى به‌رکار له هه‌رێم و رێنمایى ژماره (2)ى ساڵى (2016)ى گرێبه‌سته حکومیه‌کان (تعلیمات تنفیژ التعاقدات الحکومیه)ى وه‌زاره‌تى پلاندانان نه‌کراوه.
ج. پشکى زۆرى داهات بۆ کۆمپانیاکانه‌و له بڕى پاره‌کاندا ڕه‌چاوى به‌رژه‌وه‌ندى گشتى نه‌کراوه، و به‌رژه‌وه‌ندى کۆمپانیا زاڵبوه به‌سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندى گشتیدا. که له زۆرینه‌یاندا به‌ڕێژه‌ى ته‌نها (20%) داهات بۆ حکومه‌ت و له‌هێندێکیاندا به ڕێژه‌ى (10%).
د. زۆرێک له‌و ئیشانه‌ى کۆمپانیاکان و که‌رتى تایبه‌ت ئه‌نجانى ده‌دات کارى زۆر ساده‌ن، به فه‌رمانگه‌کانى حکومه‌ت خۆیان ئه‌نجام ده‌درێن و پێویست نییه بدرێته که‌رتى تایبه‌ت.
ه. کۆمپانیاکان باج به حکومه‌ت ناده‌ن و خۆیان له باجدان ده‌دزنه‌وه.
7. به پێى به‌رنامه‌و پلانى هه‌ردو وڵاتى تورکیا‌و ئێران، قه‌باره‌ى ئاڵوگۆڕى بازرگانى له خاڵه گومرگییه‌کان زیاد ده‌بێت.
پوخته‌ى ئه‌نجامى به‌دواداچونێک له‌سه‌ر (داهات، داهاتى ڕاسته‌قینه، قه‌باره‌ى گه‌نده‌ڵى و به‌هه‌ده‌ردان)
بۆ هه‌ر مانگ و ساڵێک به‌پێى خاڵه سنورییه گومرگییه‌کان کۆى گشتى (داهات) و (داهاتى ڕاسته‌قینه)و (به‌هه‌ده‌ردان) له هه‌رێمى کوردستان:
1ـ کۆى گشتى بڕى ئه‌و داهاته‌ى که له خاڵه گومرگییه‌کانه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ خه‌زێنه‌ى گشتی:
ـ بۆ مانگێک: (107,548,422,300)، (سه‌د و حه‌وت ملیار‌و پێنجسه‌د و چل و هه‌شت ملیۆن و چوارسه‌د و بیست و دو هه‌زار و سێسه‌د) دیناره.
ـ بۆ ساڵێک: (1,290,581,067,600)، (یه‌ک ترلیۆن و دوسه‌د و نه‌وه‌د ملیار‌و پێنجسه‌د و هه‌شتاو یه‌ک ملیۆن و شه‌ست و حه‌وت هه‌زار و شه‌شسه‌د) دیناره.
2ـ کۆى گشتى داهاتى ڕاسته‌قینه:
بۆ مانگێک: (300,000,000,000 )، (سێسه‌د ملیار دینار).
بۆ ساڵێک: (3,600,000,000,000) (سێ ترلیۆن و شه‌شسه‌د ملیار دینار).
3ـ بڕى به‌هه‌ده‌ردان له سه‌رجه‌م خاڵه سنورییه‌کان به‌هۆى (قاچاخچێتی، کۆمپانیاکاری، فرت و فێڵى گومرگی، لێخۆشبونى گومرگی، خراپى سیسته‌م):
ـ بۆ مانگێک: 192,451,577,700، (سه‌د و نه‌وه‌دو دو ملیار‌و چوارسه‌د و په‌نجاو یه‌ک ملیۆن و پێنجسه‌د و حه‌فتا و حه‌وت هه‌زار و حه‌وتسه‌د) دینار.
ـ بۆ ساڵێک: 2,309,418,932,400 ، (دو ترلیۆن و سێسه‌د و نۆ ملیار و چوارسه‌د و هه‌ژده ملیۆن و نۆسه‌د و سى و دو هه‌زار و چوارسه‌د) دیناره.
ئه‌رکى داهاتومان به‌رانبه‌ر به که‌م و کورتى و گه‌نده‌ڵى و به‌هه‌ده‌ردانان له خاڵه سنورییه گومرگییه‌کان:
1. به‌رده‌وام ده‌بین له به‌دواداچون له‌ڕێى ڕێکاره په‌رله‌مانیه‌کانه‌وه له‌سه‌ر دۆسیه‌ى گومرگ و داهاته‌که‌ی.
2. به‌رده‌وام ده‌بین له فشار بۆ کۆتاییهێنان به قاچاخچێتى و کۆمپانیاکارى و فرت و فێڵى گومرگى و لێخۆشبونى گومرگى و خراپى سیستم به ئامانجى زیادبونى داهات بۆ خه‌زێنه‌ى گشی
3. به‌رده‌وام ده‌بین له وردبینى و لێپرسینه‌وه له‌ڕێگه‌ى دیوانى چاودێرى دارایى و ده‌سته‌ى ده‌ستپاکییه‌وه.
4. ڕێکاریى یاسایى له دادگاکان به‌رانبه‌ر به که‌م و کورتى و گه‌نده‌ڵییه‌کان ده‌گرینه‌به‌ر.
کۆى گشتى (داهات) و (داهاتى ڕاسته‌قینه)و (گه‌نده‌ڵى و به‌هه‌ده‌ردان) بۆ هه‌ر خاڵێکى سنوری:
یه‌که‌م: خاڵى گومرگى (ئیبراهیم خه‌لیل) له سنورى پارێزگاى دهۆک:
ئه‌م خاڵه سنورییه ڕێژه‌ى (53%)ى کۆى داهاتى گومرگ پێکده‌هێنێت، به‌م ڕێژه‌یه‌ش ده‌بێته گه‌وره‌ترین سه‌رچاوه‌ى داهاتى گومرگى له هه‌رێم، که قه‌باره‌ى ئاڵوگۆڕى بازرگانى تیایدا زیاتره له (هه‌ژده ملیار دۆلار) به پێى ئامارى ساڵى 2020.
1-بڕى ئه‌و داهاته‌ى که له گومرگى ئیبراهیم خه‌لیله‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه خه‌زێنه‌ى گشتی:
بۆ مانگێک: 57,705,377,800 دینار، (په‌نجاو حه‌وت ملیار‌و حه‌وتسه‌د و پێنج ملیۆن و سێسه‌د و حه‌فتا و حه‌وت هه‌زار و هه‌شتسه‌د دینار).
بۆ ساڵێک: 692,464,533,600 دینار، (شه‌شسه‌د و نه‌وه‌د و دو ملیار‌و چوارسه‌د و شه‌ست و چوار ملیۆن و پێنجسه‌د و سى و سێ هه‌زار و شه‌شسه‌د دینار).
2- داهاتى ڕاسته‌قینه له گومرگى ئیبراهیم خه‌لیل:
بۆ مانگێک: 159,000,000,000 دینار، (سه‌د و په‌نجاو نۆ ملیار دینار)
بۆ ساڵێک: 1,908,000,000,000 دینار، (یه‌ک ترلیۆن و نۆسه‌د و هه‌شت ملیار دینار).
3ـ بڕى به‌هه‌ده‌ردان له خاڵى سنورى ئیبراهیم خه‌لیل به‌هۆى (قاچاخچێتی، کۆمپانیاکاری، فرت و فێڵى گومرگی، لێخۆشبونى گومرگی، خراپى سیسته‌م):
بۆ مانگێک: 101,294,622,200، (سه‌د و یه‌ک ملیار‌و دوسه‌د و نه‌وه‌د و چوار ملیۆن و شه‌شسه‌د و بیست و دو هه‌زار و دوسه‌د دینار).
بۆ ساڵێک: 1,215,535,000,000، (یه‌ک ترلیۆن و دوسه‌د و پازده ملیار و پێنجسه‌د و سى و پێنج ملیۆن دینار).
دوه‌م/ خاڵى گومرگى (حاجى ئۆمه‌ران) له سنورى پارێزگاى هه‌ولێر:
ئه‌م خاڵه گومرگییه ڕێژه‌ى (%12)ى داهاتى گومرگ پێکده‌هێنێت.
١ـ بڕى ئه‌و داهاته‌ى له‌م خاڵه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه خه‌زێنه‌ى گشتی:
بۆ مانگێک: 13,158,774,500، (سێزده ملیار‌و سه‌د و په‌نجاو هه‌شت ملیۆن و حه‌وتسه‌د و حه‌فتا و چوار هه‌زار و پێنجسه‌د دینار).
بۆ ساڵێک: 157,905,294,000، (سه‌د و حه‌وت ملیار‌و نۆسه‌د و پێنج ملیۆن و دوسه‌د و نه‌وه‌د و چوار هه‌زار دینار).
2ـ داهاتى ڕاسته‌قینه:
بۆ مانگێک: 36,000,000,000، (سى و شه‌ش ملیار دینار).
بۆ ساڵێک: 432,000,000,000، (چوارسه‌د و سى و دو ملیار دینار).
3ـ بڕى به‌هه‌ده‌ردان به‌هۆى (قاچاخچێتی، کۆمپانیاکاری، فرت و فێڵى گومرگی، لێخۆشبونى گومرگی، خراپى سیسته‌م):
بۆ مانگێک: 22,841,225,500، (بیست و دو ملیار‌و هه‌شتسه‌د و چل و یه‌ک ملیۆن و دوسه‌د و بیست و پێنج هه‌زار و پێنجسه‌د دینار)
بۆ ساڵێک: 274,094,706,000، (دوسه‌د و حه‌فتا و چوار ملیار‌و نه‌وه‌د و چوار ملیۆن و حه‌وتسه‌د و شه‌ش هه‌زار دینار).
سێیه‌م/ خاڵى گومرگى (باشماخ) له سنورى پارێزگاى سلێمانی:
ڕێژه‌ى (%12)ى داهاتى گومرگ پێکده‌هێنێت.
1ـ بڕى ئه‌و داهاته‌ى ده‌گه‌ڕێته‌وه خه‌زێنه‌ى گشتی:
بۆ مانگێک: 16,114,376,900، (شازده ملیار‌و سه‌د و چوارده ملیۆن و سێسه‌د و حه‌فتا و شه‌ش هه‌زار و نۆسه‌د دینار).
بۆ ساڵێک: 193,372,522,800، (سه‌د و نه‌وه‌د و سێ ملیار‌و سێسه‌د و حه‌فتا و دو ملیۆن و پێنجسه‌د و بیست و دو هه‌زار و هه‌شتسه‌د دینار).
2ـ داهاتى ڕاسته‌قینه:
بۆ مانگێک: 36,000,000,000، (سى و شه‌ش ملیار دینار).
بۆ ساڵێک: 432,000,000,000، (چوارسه‌د و سى و دو ملیار دینار).
3ـ بڕى به‌هه‌ده‌ردان به‌هۆى (قاچاخچێتی، کۆمپانیاکاری، فرت و فێڵى گومرگی، لێخۆشبونى گومرگی، خراپى سیسته‌م):
بۆ مانگێک: 19,885,000,000، (نۆزده ملیار‌و هه‌شتسه‌د و هه‌شتا و پێنج ملیۆن دینار).
بۆ ساڵێک: 238,627,477,200، (دوسه‌د و سى و هه‌شت ملیار‌و شه‌شسه‌د و بیست و حه‌وت ملیۆن و چوارسه‌د و حه‌فتا و حه‌وت هه‌زار و دوسه‌د دینار).
چواره‌م/ خاڵى گومرگى (په‌روێزخان) له سنورى ئیداره‌ى گه‌رمیان:
ڕێژه‌ى (%15)ى داهاتى گومرگ پێکده‌هێنێت.
1ـ بڕى ئه‌و داهاته‌ى له‌م خاڵه گومرگییه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه خه‌زێنه‌ى گشتی:
بۆ مانگێک: 16,132,335,300، (شازده ملیار‌و سه‌د و سى و دو ملیۆن دینار و سێسه‌د و سى و پێنج هه‌زار و سێسه‌د دینار).
بۆ ساڵێک: 193,588,023,600، (سه‌د و نه‌وه‌د و سێ ملیار‌و پێنجسه‌د و هه‌شتا و هه‌شت ملیۆن و بیست و سێ هه‌زار و شه‌ش سه‌د دینار).
2ـ داهاتى ڕاسته‌قینه:
بۆ مانگێک: 45,000,000,000، (چل و پێنج ملیار دینار).
بۆ ساڵێک: 540,000,000,000، (پێنجسه‌د و چل ملیار دینار).
3ـ بڕى به‌هه‌ده‌ردان به‌هۆى (قاچاخچێتی، کۆمپانیاکاری، فرت و فێڵى گومرگی، لێخۆشبونى گومرگی، خراپى سیسته‌م):
بۆ مانگێک: 28,868,000,000 ، (بیست و هه‌شت ملیار‌و هه‌شتسه‌د و شه‌ست و هه‌شت ملیۆن دینار).
بۆ ساڵێک: 346,416,000,000، (سێسه‌د و چل و شه‌ش ملیار‌و چوارسه‌د و شازده ملیۆن دینار).
پێنجه‌م/ خاڵى گومرگى (پشته) له سنورى پارێزگاى هه‌ڵه‌بجه:
ڕێژه‌ى (%3)ى داهاتى گومرگ پێکده‌هێنێت.
1ـ ئه‌و داهاته‌ى له‌م خاڵه گومرگییه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه خه‌زێنه‌ى گشتی:
بۆ مانگێک: 3,289,729,200، (سێ ملیار‌و ٢٨٩ ملیۆن دینار).
بۆ ساڵێک: 39,476,750,400، (٣٩ ملیار‌و ٤٧٦ ملیۆن دینار).
2ـ داهاتى ڕاسته‌قینه:
بۆ مانگێک: 9,000,000,000، (نۆ ملیار دینار).
بۆ ساڵێک: 108,000,000,000، (١٠٨ ملیار دینار).
3ـ بڕى به‌هه‌ده‌ردان به‌هۆى (قاچاخچێتی، کۆمپانیاکاری، فرت و فێڵى گومرگی، لێخۆشبونى گومرگی، خراپى سیسته‌م):
بۆ مانگێک: 5,710,000,000، (پێنج ملیار‌و ٧١٠ ملیۆن دینار)
بۆ ساڵێک: 68,523,000,000، (٦٨ ملیار‌و ٥٢٣ ملیۆن دینار).
شه‌شه‌م/ خاڵى گومرگى (کێلێ) له سنورى ئیداره‌ى ڕاپه‌ڕین:
ڕێژه‌ى (1.19%)ى داهاتى گومرگ پێکده‌هێنێت.
١ـ ئه‌و داهاته‌ى له‌م خاڵه گومرگیه ده‌گه‌ڕێته‌وه خه‌زێنه‌ى گشتی:
بۆ مانگێک: 1,281,157,400، (یه‌ک ملیار‌و ٢٨١ ملیۆن دینار).
بۆ ساڵێک: 15,373,888,800، (١٥ ملیار‌و ٣٧٣ ملیۆن دینار).
2ـ داهاتى ڕاسته‌قینه:
بۆ مانگێک: 3,000,000,000، (سێ ملیار دینار).
بۆ ساڵێک: 36,000,000,000، (٣٦ ملیار دینار).
3ـ بڕى به‌هه‌ده‌ردان به‌هۆى (قاچاخچێتی، کۆمپانیاکاری، فرت و فێڵى گومرگی، لێخۆشبونى گومرگی، خراپى سیسته‌م):
بۆ مانگێک: 1,718,842,600، (یه‌ک ملیار‌و ٧١٨ ملیۆن دینار).
بۆ ساڵێک: 20,626,111,200، (٢٠ ملیار‌و ٦٢٦ ملیۆن دینار).
حه‌وته‌م/ خاڵى گومرگى (سه‌یران به‌ن) له سنورى پارێزگاى هه‌ڵه‌بجه:
ڕێژه‌ى (%1)ى داهاتى گومرگ پێکده‌هێنێت.
1ـ بڕى ئه‌و داهاته‌ى ده‌گه‌ڕێته‌وه خه‌زێنه‌ى گشتى له سه‌یران به‌نه‌وه:
بۆ مانگێک: 1,054,429,600، (یه‌ک ملیار‌و ٥٤ ملیۆن دینار).
بۆ ساڵێک: 12,653,155,200، (١٢ ملیار‌و ٦٥٣ ملیۆن دینار).
2ـ داهاتى ڕاسته‌قینه:
بۆ مانگێک: 2,500,000,000 - (دو ملیار‌و ٥٠٠ ملیۆن دینار).
بۆ ساڵێک: 30,000,000,000 – (٣٠ ملیار دینار).
3ـ بڕى به‌هه‌ده‌ردان به‌هۆى (قاچاخچێتی، کۆمپانیاکاری، فرت و فێڵى گومرگی، لێخۆشبونى گومرگی، خراپى سیسته‌م):
بۆ مانگێک: 1,445,570,400 - (یه‌ک ملیار‌و ٤٤٥ ملیۆن دینار).
بۆ ساڵێک: 17,346,844,800 – (١٧ ملیار‌و ٣٤٦ ملیۆن دینار).
هه‌شته‌م/ خاڵى گومرگى (ته‌وێڵه) له سنورى پارێزگاى هه‌ڵه‌بجه:
ڕێژه‌ى (%0,32)ى داهاتى گومرگ پێکده‌هێنێت.
1ـ بڕى ئه‌و داهاته‌ى ئه‌گه‌ڕێته‌وه خه‌زێنه‌ى گشتی:
بۆ مانگێک: 348,812,800 – (٣٤٨ ملیۆن دینار).
بۆ ساڵێک: 4,185,753,600 – (چوار ملیار‌و ١٨٥ ملیۆن دینار).
2ـ داهاتى ڕاسته‌قینه:
بۆ مانگێک: 960,000,000 – (٩٦٠ ملیۆن دینار).
بۆ ساڵێک: 11,520,000,000 – (١١ ملیار‌و ٥٢٠ ملیۆن دینار).
3 ـ بڕى به‌هه‌ده‌ردان به‌هۆى (قاچاخچێتی، کۆمپانیاکاری، فرت و فێڵى گومرگی، لێخۆشبونى گومرگی، خراپى سیسته‌م):
بۆ مانگێک: 611,187,200 – (٦١١ ملیۆن دینار)
بۆ ساڵێک: 7,334,246,400 – (حه‌وت ملیار‌و ٣٣٤ ملیۆن دینار).
نۆیه‌م/ خاڵى گومرگى (سمێلکا/ فیشخابور) له سنورى پارێزگاى هه‌ڵه‌بجه:
ڕێژه‌ى (%0,43)ى داهاتى گومرگ پێکده‌هێنێت.
1ـ بڕى ئه‌و داهاته‌ى ئه‌گه‌ڕێته‌وه خه‌زێنه‌ى گشتی:
بۆ مانگێک: 463,428,800 – (٤٦٣ ملیۆن دینار).
بۆ ساڵێک: 5,561,145,600 – (پێنج ملیار‌و ٥٦١ ملیۆن دینار).
2ـ داهاتى ڕاسته‌قینه:
بۆ مانگێک: 1,290,000,000 – (یه‌ک ملیار‌و ٢٩٠ ملیۆن دینار).
بۆ ساڵێک: 15,480,000,000 – (١٥ ملیار‌و ٤٨٠ ملیۆن دینار).
3ـ بڕى به‌هه‌ده‌ردان به‌هۆى (قاچاخچێتی، کۆمپانیاکاری، فرت و فێڵى گومرگی، لێخۆشبونى گومرگی، خراپى سیسته‌م):
بۆ مانگێک: 826,571,200 – ( ٨٢٦ ملیۆن دینار).
بۆ ساڵێک: 9,918,854,400 – (نۆ ملیار‌و ٩١٨ ملیۆن دینار).
ته‌نها دو نمونه‌ى خراپى به‌رێوه‌بردنى خاڵه سنورییه‌کان:
1ـ دو کۆمپانیاى دڵنیایى له خاڵه سنورییه‌کان کارده‌که‌ن، یه‌کێکیان له هه‌ولێرو دهۆک، ئه‌ویتریا له سلێمانى و پارێزگاکانى هه‌ڵه‌بجه‌و ئیداره‌کانى گه‌رمیان و ڕاپه‌ڕین.
گرێبه‌سته‌کانیان به ١٠% ى داهاته‌کانیان بۆ حکومه‌ته که بڕه‌که‌ى مانگانه بریتیه له (٢٥٠ ملیۆن دینار) و بۆ ساڵێک (سێ ملیار دینار)، به‌ڵام داهاتى کۆمپانیاکان خۆیان بریتیه له (2,500,000,000 – دو ملیار‌و ٥٠٠ ملیۆن دینار) بۆ مانگێک و بۆ ساڵێک بریتیه له (25,000,000,000 – ٢٥ ملیار دینار) که که‌متر له سه‌دا پێنجى ئه‌م پاره‌یه ده‌بێته خه‌رجى کۆمپانیاو ئه‌ویترى ده‌بێته قازانج بۆیان.
2ـ قه‌باره‌ى لێخۆشبونى گومرگى له خاڵى سنورى ئیبراهیم خه‌لیل له یه‌ک مانگى ساڵى (٢٠٢٠)بریتى بوه له (8,700,000,000 – هه‌شت ملیار‌و 700 ملیۆن دینار) بۆ ساڵێک ده‌کاته: (104,400,000,000 – ١٠٤ ملیار‌و ٤٠٠ ملیۆن دینار).
ـ کۆتایى ـ
ئاماده‌کردنی:
عومه‌ر عه‌بدوڵڵا گوڵپی
ئه‌ندامى لیژنه‌ى دارایى له په‌رله‌مانى کوردستان
١٣/٦/٢٠٢١
