فڕۆکەکانی تورکیا ئۆتۆمبێلێکی مەدەنییان لە پشدەر کردە ئامانج

4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا، ئۆتۆمبێلی هاوڵاتییەکی مەدەنییان لە سنووری شارۆچکەی پشدەر، کردە ئامانج.
کەمێک بەر لەئێستا فڕۆکەکانی تورکیا بۆردوومانی نێوان هەردوو گوندی گیره و کانی لانی شارۆچکەی پشدەریان کرد و ئۆتۆمبێلێکی مەدەنیان کردە ئامانج.
تاوەکو ئێستا نازانن چەند سەرنشین لەنێو ئۆتۆمبێلەکە بوون. بەپێی زانیارییەکان زیاتر لە چوار کەس لەنێو ئۆتۆمبێلەکەدا بوون.

بابهتی پهیوهندیدار