هەپەگە: هەشت داگیرکەر سزادران، فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوان خرایەخوارەوە

4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
هەپەگە ڕایگەیاند کە هێزەکانیان لە بۆتان و خواکورک بە لانیکەمەوە هەشت داگیرکەریان سزاداوە، هەروەها فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانیشیان لە ئاڤاشین خستووەتە خوارەوە.
ئەمڕۆ یەکشەممە 13ی حوزهیرانی 2021، ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی پاراستنی گەل- هەپەگە، لەسەر چالاکیی گەریلاکانی دژی سوپای داگیرکەری تورک لە هەرێمەکانی، بۆتان، خواکورک و ئاڤاشین، ڕاگەیاندبراوێکی بڵاوکردەوە.
لە ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە: هێزەکانمان لە هەرێمەکانی بۆتان، زاپ، مەتینا، ئاڤاشین و خواکورک، دژی سوپای داگیرکەری تورک چالاکییان ئەنجامداوە کە لە ئەنجامیاندا بە لانیکە مەوە هەشت داگیرکەر سزادراون.
هەروەها ئاماژە بەوەش کراوە کە گەریلاکانی لە هەرێمی ئاڤاشین فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی سوپای داگیرکەری تورکیان خستووەتە خوارەوە، هەر لەو هەرێمەش لە ئاسمانەوە لە دوژمنیان داوە.

بابهتی پهیوهندیدار