یه‌کێتى و گۆران بۆ هه‌ماهه‌نگیان له حکومه‌ت کۆبونه‌وه

4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
یه‌کێتی و گۆڕان له‌سه‌ر پرسه‌کانى حکومه‌ت‌و هه‌ماهه‌نگى په‌رله‌مان‌و ئه‌نجومه‌نى پارێزگاکان کۆبونه‌وه‌و ھه‌ردولا ھاوڕابون که کێشه ھه‌نوکه‌ییه‌کانى ئه‌مڕۆى کوردستان‌و ژیان‌و گوزه‌رانى ھاوڵاتیان پێویستى به‌ھه‌ماھه‌نگى زیاترى ھه‌ردولاھه‌یه.
به‌پێى ڕاگه‌یه‌نراوێک، پاشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ به‌میواندارى بافڵ تاڵه‌بانى ھاوسه‌رۆکى یه‌کێتیی، وه‌فدێکى یه‌کێتییو گۆڕان له‌ده‌باشان بۆ تاووتوێکردنى چه‌ند پرسێکى تایبه‌ت به‌کاروبارى حکومه‌تى ھه‌رێم‌و حکومه‌تى خۆجێیى سلێمانى کۆبونه‌وه.
له‌ڕاگه‌یه‌نراوه‌که‌دا هاتوه، ھه‌ردولا ھاوڕابون که کێشه ھه‌نوکه‌ییه‌کانى ئه‌مڕۆى کوردستان‌و ژیان‌و گوزه‌رانى ھاوڵاتیان پێویستى به‌ھه‌ماھه‌نگى زیاترى ھه‌ردولا ھه‌یه‌و پێویسته ھه‌نگاوى جدی‌و عه‌مه‌لى بنرێ بۆ چاره‌سه‌رکردنى گرفته‌کان.
هه‌روه‌ها جه‌ختیشکراوه‌ته‌وه له‌سه‌ر ڕێکه‌وتنى یه‌کێتیو گۆڕان‌و چۆنێتى جێبه‌جێکردنى ئه‌و خاڵانه‌ى که ماون‌و پێویسته جێبه‌جێبکرێن‌و په‌یوه‌ستن به‌دام‌و ده‌زگاکانى حکومه‌ت، هاوکات پێشنیازیشکراوه کۆبوونه‌وه‌کان به‌رده‌وامییان هه‌بێت بۆ سه‌رخستنى ته‌واوى ڕێکه‌وتنه‌که‌ى نێوان یه‌کێتیو گۆڕان.
