بایکۆتى کاڵاى تورکى ده‌ستپێده‌کاته‌وه

ھەڵمەتی بایکۆتکردنی کاڵا و شتومەکی تورکی
4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
ژنان و گه‌نجان له گه‌رمیان ھه‌ڵمه‌تى بایکۆتکردنى کاڵا و شتومه‌کى تورکى و دراما تورکییه‌کانیان ده‌ستپێکرد، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش سه‌دان پڕۆشه‌رییان له ناو خه‌ڵک دا بڵاوکرده‌وه.
ئه‌مڕۆ له ناو بازاڕى شارۆچکه‌ى که‌لار، کۆمه‌ڵه‌ى گه‌نجانى وڵاتپارێز و ژنانى گه‌نجى تێکۆشه‌ر، له چوارچێوه‌ى ھه‌ڵمه‌تى “وه‌رن بۆ جه‌نگى ئازادی” که‌مپه‌ینى بایکۆتکردنى کاڵا و شتومه‌کى تورکى و فیلم و دراما تورکییه‌کانیان ڕاگه‌یاند.
له که‌مپه‌یینه‌که‌دا گه‌نجان و ژنان سه‌دان پروشه‌رییان به ناو خه‌ڵکدا بڵاو کرده‌وه که وێنه‌ى بارکۆدى کاڵا تورکییه‌کان و به‌شێک له کاڵا و دراما تورکییه‌کانى له‌سه‌ر بوو له‌گه‌ڵ چه‌ند په‌یامێک بۆ ھۆشیارکردنه‌وه‌ى خه‌ڵک له بایکۆتکردنییان.
ده‌رباره‌ى ئامانجى چالاکییه‌که‌یان و بانگه‌وازییان چیا گه‌رمیانی، رایگه‌یاند:" ده‌وڵه‌تى داگیرکه‌رى تورک جگه له لایه‌نى سه‌ربازى له ڕێگاى فیلم و دراما و ئابورییه‌وه ھه‌وڵى داگیرکردنى باشورى کوردستان ده‌ده‌ن، بۆیه بانگه‌وازى له خه‌ڵک ده‌که‌ین ھۆشیارببنه‌وه و کاڵا و شتومه‌کى تورکى بایکۆت بکه‌ن له‌گه‌ڵ فیلم و دراماکانیاندا".
