"کارگه‌ى به‌ردى مه‌ڕمه‌ڕێک به دزیه‌وه کراوه به کارگه‌ى جگه‌ره‌و مه‌شروبى ساخته"

4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
په‌رله‌مانتارێکى خولى پێشووى په‌رله‌مان ده‌ڵێت:"وەزارەتی پیشەسازیی ڕەگەزی كارگەی بەردی مەڕمەڕی گۆڕیوە بۆ كارگەی جگەرەی ساختە، لەكاتێكدا بەهیچ جۆرێك شارباژێر پێوستی بەكارگەی جگەرەو مەشروب نییە، ئەسڵه‌ن لەگەڵ ڕەوشت‌و ئادابی خەڵكى ئەو ناوچەیە نایه‌تەوە".
ده‌قى وتاره‌که‌ى زانا عه‌بدوره‌حمان:
ئاوا چاکه شارباژێر ئه‌ده‌نه‌وه
زانا عه‌بدولڕه‌حمان
له‌سه‌ر راسپارده‌ى مام جه‌لال بریاردرا بۆ بوژاندنه‌وه‌ى شارباژێر چه‌ند کارگه‌یه‌ک دروست بکرێت
به‌و پێیه ناوچه‌که ده‌وڵه‌مه‌نده به کانزا و به‌ردى به‌نرخ بریاردرا کارگه‌ى به‌ردى مه‌رمه‌ر له ماوه‌ت دروست بکرێت
گرێبه‌ست له‌گه‌ل کۆمپانیایه‌کى ئیتالى کرا به‌بڕى ١٣ ملیون یۆرۆ کارگه دروست بکات
به‌داخه‌وه کارگه به ته‌واو نه‌کراوى به‌جێما و کۆمپانیا ئیتالیه‌که برى ٥ ملیون یۆرۆى برد و باقیه‌که‌شى وه‌زاره‌تى پێشه‌سازى ئه‌وکات ئه‌زانێت چیلێهات !!!!
که ده‌بوو بۆ خزمه‌تى خه‌ڵکى شارباژێر و بوژاندنه‌وه‌ى ناوچه‌که کارگه ته‌واو بکرایه که به نزیکه‌ى بژیوى هه‌زار خێزانى که‌م ده‌ستى ناوچه‌ى شارباژێرى دابین ئه‌کرد و هه‌لى کار بۆ گه‌نجى سنوره‌که ئه‌راخسا به‌ڵام به‌داخه‌وه
ئه‌و پرۆژه‌یه به‌ته‌واو نه‌کراوى مایه‌وه هه‌تا ئه‌مساڵ به‌دزیه‌وه کراوه‌ته کارگه‌ى جگه‌ره‌ى ساخته و مه‌شروبی
ساخته
که‌س نازانێت کێ کردویه‌تى و چۆن کراوه
پرکراوه له کرێکارى به‌نگلادیشى وبیانی
ئه‌وه‌ى بۆ خه‌ڵکى سنوررکه جێگه‌ى سه‌رسورمانه چۆن وه‌زاره‌تى پێشه‌سازى ره‌گه‌زى کارگه‌ى به‌ردى مه‌رمه‌رى گۆریوه بۆ کارگه‌ى جگه‌ره‌ى ساخته
له‌کاتێکدا به‌هیچ جۆرێک شارباژێر پێوستى به کارگه‌ى جگه‌ره‌و مه‌شروب نیه ئه‌سلن له‌گه‌ل ره‌وشت و ئادابى خه‌ڵک ئه‌و ناوچه‌یه نایته‌وه
بۆیه وه‌ک گه‌نجێکى خه‌ڵکى ئه‌و سنوره ئه‌و پرۆژه‌یه جێگه‌ى قبوڵ نیه سوکایه‌تیه به خه‌ڵکى ناوچه‌که
له‌گه‌ل کۆمه‌ڵێک گه‌نجى ئه‌و سنوره داواى یاسایى له‌سه‌ر وه‌زیرى پیشه‌سازى و به‌رێوه‌به‌رى گشتى پێشه‌سازى سلێمانى تۆمارئه‌که‌ین چۆن رێگه‌یان داوه پرۆژه‌یه‌کى گشتى بخرێته خزمه‌تى کۆمه‌ڵێک بازرگان
کارگه‌ى به‌ردى مه‌رمه‌رى ماوه‌ت موڵکى خه‌ڵکى ماندوو ره‌سه‌نى شارباژێره و بۆ هیچ بازرگان و که‌س نیه بخاته خزمه‌تى خۆی
بۆیه دواکارین له داوکارى گشتى و په‌رله‌مان کوردستان و دیوانى چاودێرى دارى بێنه ده‌نگ له دۆسیه‌که بکۆڵنه‌وه
ئه‌م هه‌فته‌یه دێ به‌دێ ئه‌گه‌رێن ئێمزا کۆئه‌که‌ینه‌وه بۆ وه‌رگرتنه‌وه کارگه‌که و ته‌واو کردنى
