به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی نانجۆكێك له هه‌ڵه‌بجه گه‌نجێك گیانی له ده‌ستدا

4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی نارنجۆكێكه‌وه له گه‌ڕه‌كی شاره‌وانی هه‌ڵه‌بجه، گه‌نجێك گیانی له ده‌ستدا، بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی شارەزووریش رایدەگەیەنێت کە رووداوەکە خۆکوژی بووە.
ئەمڕۆ دووشەممە 14-06-2021 به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی شاره‌زوور له راگه‌یاندراوێكدا رایگه‌یاند: سه‌باره‌ت به‌و رووداوه‌ی سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ كه له پارێكێكی گه‌ڕه‌كی شاره‌وانی هه‌ڵه‌بجه روویداوه، گه‌نجێكی له‌دایكبووی ساڵی (1992) كاتژمێر نۆی سه‌رله‌به‌یانی رۆیشتوه‌ته پاركه‌كه و دووباخه‌وانی لێبوه دوای سڵاو كردن له باخه‌وانه‌كان و دووركه‌وتنه‌وه لێیان به‌ماوه‌یه‌كی كه‌م ده‌نگێك بیستراوه.
ئاسایشی شاره‌زوور ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه: "دوای ئاگادار بوون و گه‌شتنی هێزه‌كانمان به شوێنی رووداوه‌كه له لێكۆڵینه‌وه سه‌ره‌تایبه‌كاندا ده‌ركه‌وتوه كه كه‌سێكه به‌ناوی (رێكان ته‌حسین فه‌تاح) كۆتایی به‌ژیانی خۆی هێناوه، رووداوه‌كه رووداوێكی خۆكوژی بووه و له رێگه‌ی نارنجۆكێكی ده‌نگیه‌وه بووه، لێكۆڵینه‌وه‌ی زیاتر به‌رده‌وامه".
