هونه‌رمه‌ندانى سلێمانى به‌ده‌م بانگه‌وازه‌که‌ى قه‌ره‌یلانه‌وه ده‌چن
دژى له‌شکرکێشییه‌کانى تورکیا به‌سه‌ر خاکى هه‌رێم رێپێوانێکى هێمنانه ساز ده‌که‌ن

4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
بڕیاره کۆتایى ئه‌م هه‌فته‌یه هونه‌رمه‌ندانى سلێمانى گردبوونه‌وه‌یه‌کى ناڕه‌زایى دژى له‌شکرکێشییه‌کانى تورکیا بۆسه‌ر خاکى هه‌رێم ئه‌نجام بده‌ن، ئه‌مه‌ش دواى بانگه‌وازه‌که‌ى موراد قه‌ره‌یلان یه‌کێک له به‌رێوه‌به‌رانى پارتى کرێکارانى کوردستان(په‌که‌که).
موراد قه‌ره‌یلان، ئه‌ندامى کۆماجڤاکێن کوردستان(که‌جه‌که) و یه‌کێک له به‌رێوه‌به‌رانى پارتى کرێکارانى کوردستان(په‌که‌که) هه‌فته‌ى رابردوو له‌چاوپێکه‌وتنێکى ته‌له‌فزیۆنیدا بانگه‌وازى سه‌رجه‌م لایه‌نه سیاسییه‌کان و به‌تایبه‌ت هونه‌رمه‌ندانى کرد که له‌شکرکێشى تورکیا‌و هێرشه‌کان سه‌رکۆنه بکه‌ن.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 14ى حوزه‌یرانى 2021، ژماره‌یه‌ک له‌هونه‌رمه‌ندانى سلێمانى له کۆنگره‌یه‌کى رۆژنامه‌وانیدا رایانگه‌یاند" وه‌ک هونه‌رمه‌ندانى کوردستان دژى هه‌ر هێرشى داگیرکارى ده‌وه‌ستینه‌وه که ده‌کرێته‌سه‌ر هه‌رێمى کوردستان و دژى هه‌ر لایه‌نێکین که ده‌بێته هۆى شه‌ڕى نێوان کورد به کورد".
هونه‌رمه‌ندانى سلێمانى ئاماژه‌یان به‌وه‌شکرد، بانگه‌واز ده‌که‌نن که هاوڵاتیان و هونه‌رمه‌ندان و چین و توێژه‌کان ڕۆژى پێنجشه‌ممه 17ى حوزه‌یران له‌گه‌ڵیاندا به‌شدارى رێپێوانێکى هێمنانه‌ى بێ ئاژاوه بکه‌ن و تاپێکه‌وه دژى داگیرکارییه‌کانى ده‌وڵه‌تى تورکیا بۆ سه‌ر خاکى هه‌رێمى کوردستان بوه‌ستنه‌وه.
بریاره گربونه‌وه‌که کاتژمێر پێنجى سه‌رله‌ئێواره‌ى رۆژى پێنجشه‌ممه له‌به‌رده‌م باخى گشتى بۆ سه‌هۆڵه‌که‌ى سلێمانى ئه‌نجام بدرێت.
