بکوژى خێزانه‌ کورده‌که‌ى به‌غدا سزاى سێجار له‌سێداره‌دانى بۆ ده‌رکرا

3 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتى

‌ده‌سه‌ڵاتى باڵاى دادوه‌رى عێراق رایگه‌یاند:" سزاى سێجار له‌سێداره‌دان تا مردنى بۆ بکوژى خێزانه‌ کورده‌که‌ى به‌غدا ده‌رکرد" که‌ مانگى (ئه‌یلول/9)ى ساڵى رابردو له‌ شوقه‌که‌یاندا له‌ به‌غدا کوژرابوون.

ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 14ى حوزه‌یرانى 2021، ئه‌نجومه‌نى باڵاى دادوه‌رى عێراق له‌راگه‌یه‌ندراوێکدا بڵاویکرده‌وه‌، دادگاى تاوانه‌کانى که‌رخ/به‌غدا سزاى له‌سێداره‌دانى بۆ سێجار به‌سه‌ر تاوانبارى سه‌ره‌کى کوژرانى شیلان داراى چالاکوان و دایک و باوکیدا سه‌پاندوه‌. 

ئاماژه‌ به‌وه‌ کراوه‌ که‌ تاوانباره‌که‌ پاش ئه‌وه‌ى که‌ شیلان و باوک و دایکى کوشتوه‌ له‌ناوچه‌ى مه‌نسورى به‌غدا، کرده‌وه‌ى دزیکردنى ئه‌نجامداوه‌ و ماڵ و موڵکى ئه‌و خێزانه‌ى دزیووه‌.

به‌پێى بڕیاره‌که‌ى دادگا، به‌پێى مادده‌ى 1/1/406 له‌یاساى سزادانى عێراقى ژماره‌ 11ى و به‌فه‌رمانى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران ژماره‌ 3/یه‌که‌م/4ى ساڵى 2004 سزاى سێ جار له‌سێداره‌دان به‌سه‌ر تاوانباره‌که‌ جێبه‌جێده‌کرێت.

بڵاوبونه‌وه‌ى هه‌واڵى کوژرانى دارا ره‌ئوف و عالیه‌ مه‌جیدى هاوسه‌رى و شیلانى کچه‌ تاقانه‌یان له‌تۆڕه‌ کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان و شه‌قامى عێراقى و هه‌رێمى کوردستان ده‌نگدانه‌وه‌ى زۆرى لێکه‌وته‌وه‌، که‌ رۆژى 16ى ئه‌یلولى 2020 له‌ باڵه‌خانه‌که‌یان له‌ گه‌ڕه‌کى مه‌نسوڕى به‌غدا به‌چه‌قۆ کوژران، بۆ رۆژى دواتریش، تاوانبارى سه‌ره‌کى روداوه‌که‌ له‌ شارى هه‌ولێر ده‌ستگیرکرا و راده‌ستى هێزه‌ ئه‌منیه‌کانى به‌غدا کرایه‌وه‌.

دارا ره‌ئوف و عالیه‌ مه‌جیدى هاوسه‌رى و شیلانى کچه‌ تاقانه‌یان موڵک و ماڵه‌که‌یان له‌به‌غدا فرۆشتبوو، به‌نیازبون به‌یه‌کجارى بگه‌ڕێنه‌وه‌ سلێمانى و نیشته‌جێبن.
 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار