وه‌زاره‌تى کاره‌با: نیوه‌ى هاوبه‌شانى کاره‌با پێوه‌رى زیره‌کیان به‌ستووه

4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
وه‌زاره‌تى کاره‌باى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان رایگه‌یاند، له سه‌رانسه‌رى هه‌رێمى کوردستان نزیکه‌ى 700 هه‌زار پێوه‌رى زیره‌کى کاره‌با به‌ستراون و به‌هۆیه‌وه بڕى پێدانى کاره‌باى نیشتمانى به‌رزبوه‌ته‌وه.
عه‌لى ئیسماعیل، ئه‌ندامى لیژنه‌ى پێوه‌رى زیره‌ک له‌راگه‌یه‌ندراوێکدا ئاماژه‌ى به‌وه‌کردووه که له 48% هاوبه‌شانى کاره‌با له هه‌رێمى کوردستان خاوه‌ن پێوه‌رى زیره‌کن و له کۆى یه‌ک ملیۆن و 480 هه‌زار هاوبه‌شى کاره‌با، نزیکه‌ى 700 هه‌زار هاوبه‌شیان پێوه‌ریان بۆ به‌ستراوه و هه‌ردو کردارى دیاریکردنى وزه‌ى کاره‌با و چاپکردنى پسوڵه به سیستمى تۆڕى زیره‌ک که‌وتونه‌ته کار.
هاوکات ئه‌وه‌ش دووپاتده‌کاته‌وه که به هۆى به‌سترانى 48% پێوه‌رى زیره‌ک بۆ هاوبه‌شانى کاره‌با ئه‌م سودانه‌ى خواره‌وه به‌ده‌ستهاتوون:
یه‌ک: که‌مکردنه‌وه‌ى رێژه‌ى به‌فیرۆدانى وزه‌ى کاره‌با له لایه‌ن هاوبه‌شانه‌وه.
دوو: به‌رزبونه‌وه‌ى رێژه‌ى پێدانى کاره‌باى نیشتمانی.
سێ: که‌مکردنه‌وه‌ى کارپێکردنى مولیده ئه‌هلییه‌کان که بوه هۆى که‌مکردنه‌وه‌ى خه‌رجى هاوبه‌شانى مولیده ئه‌هلییه‌کان بۆ 5 هه‌زار دینار له‌م مانگه‌دا، له کاتێکدا له ته‌واوى عێراق (15-10) هه‌زاره.
چوار: که‌مبونه‌وه‌ى پیسبونى ژینگه.
پێنج: که‌مبونه‌وه‌ى کێشه‌ى هاوبه‌شان له ڕ‌وى وزه‌ى کاره‌با و زیادبونى متمانه‌ى هاوڵاتییان به کاره‌باى نیشتمانی.
شه‌ش: له دوره‌وه خوێندنه‌وه‌ى پێوه‌ره‌کان، به بێ هه‌راسانکردنى هاوڵاتییان و له ده‌رگاکانیان نادرێت.
حه‌وت: که‌مکردنه‌وه‌ى سه‌رپێچی.
هه‌شت: دادپه‌روه‌رى له ئه‌ژمارکردنى وزه‌ى به‌کارهاتو مسۆگه‌ر بوه.
نۆ: پسوله‌ى کاره‌با، مانگانه که پێشتر دو مانگ جارێک بو.
وه‌زاره‌تى کاره‌با ئه‌وه‌شى روونکردووه‌ته‌وه که له چوارچێوه‌ى کارنامه‌ى کابینه‌ى نۆیه‌مدا ده‌ستى به په‌رپێدانى که‌رتى کاره‌با کردووه، به دانانى پێوه‌رى زیره‌ک بۆ هاوبه‌شانی، بره‌و چاره‌سه‌رکردنى یه‌کجارى کێشه‌ى کاره‌با هه‌نگاو ده‌نێت.
