" دژى ئه‌و که‌س و لایه‌نانه ده‌وه‌ستێته‌وه که ده‌ستدرێژى ده‌که‌نه سه‌ر موڵکى گشتى"

4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
بافڵ تاڵه‌بانی، ھاوسه‌رۆکى یه‌کێتیى نیشتمانیى کوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، دژى هه‌ر که‌س و لایه‌نێک ده‌وه‌ستنه‌وه که ده‌ستدرژى بکه‌نه سه‌ر موڵک و ماڵى گشتى و ده‌شڵێت، " سه‌رۆکایه‌تى یه‌کێتى دژى ھه‌ر مه‌رامێک ده‌وه‌ستێته‌وه که بیه‌وێت یاسا و دادگاکانمان بخاته ژێرپرسیاره‌وه".
به‌پێى راگه‌یه‌ندراوێکى سه‌رۆکایه‌تى یه‌کێتی، بافڵ تاڵه‌بانی، ھاوسه‌رۆکى یه‌کێتى له‌گه‌ڵ لیژنه‌ى به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ى زیاده‌ڕه‌وى سلێمانى کۆبوه‌وه و پشتیوانى و ھاوکارى ته‌واوى یه‌کێتى دوپاتکرده‌وه بۆ رێگریکردن له‌زیاده‌ڕه‌وى و به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ى ھه‌ر ھه‌وڵێک که ھه‌ر که‌س و لایه‌نێک ده‌ستدرێژى بکاته سه‌ر موڵک و ماڵى گشتى و رایگه‌یاند، به‌توندى روبه‌ڕوى هه‌رکه‌س و لایه‌نێک ده‌بینه‌وه که له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندى که‌سى و تایبه‌ت ده‌ستدرێژى بکه‌نه سه‌ر موڵک و ماڵى گشتی.
هاوکات، ھاوسه‌رۆکى یه‌کێتى رونیشیکرده‌وه، "به هه‌مو شێوه‌یه‌ک دژى یاساشکێنى ده‌وه‌ستینه‌وه و پاراستنى موڵکى گشتى و سیماى سلێمانى به‌ئه‌رکى خۆمان ده‌زانین، ھاوکار و پشتیوانى سه‌رجه‌م دامه‌زراوه‌کانى حکومه‌ت ده‌بین بۆ رێگریکردن له‌م دیارده‌یه و یه‌کێتى به‌رامبه‌ر ئه‌م کاره نایاساییانه بێده‌نگ نابێت".
ھه‌ر له‌کۆبونه‌وه‌که‌دا، بافڵ تاڵه‌بانى ئاماژه‌ى بۆئه‌وه‌کرد، "سه‌رۆکایه‌تى یه‌کێتى دژى ھه‌ر مه‌رامێک ده‌وه‌ستێته‌وه که بیه‌وێت یاسا و دادگاکانمان بخاته ژێرپرسیاره‌وه، ھیچ که‌س و گروپێکیش له‌سه‌رو یاساوه نین، بۆ ئه‌وه‌ش ھه‌مو ھاوکارى و پشتیوانییه‌کى یه‌کێتى له‌پێناو پاراستنى موڵکى گشتى ده‌ربڕی".
