وەزارەتی تەندروستی چەند بریارێکی نوێی دەرکرد
.jpg)
4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
وەزارەتی تەندروستی هەرێمی کوردستان چەند بریارێکی نوێی لەبارەی گەشتکردن دەرکرد و رایگهیاند، ئەوانەی دوو جار ڤاکسینی کۆرۆنایان وەرگرتووە، لەکاتی گەیشتن پێویست بە وەرگرتنی نموونەی پشكنین ناكات.
لە راگەیاندراوێکدا، ئاسۆ حەوێزی، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوە کردووە، بڕیارەکە لەبەر بەرژەوەندی گشتی و رەچاوکردنی رێکارەکانی بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنایە. هاوکات گونجاندنیەتی لەگەڵ "هەلومەرج و بارودۆخی ئێستای کۆرۆنا لە جیهان و هەرێمی کوردستان."
بریارێکانی وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان:
- ئەو هاووڵاتیانەی کە دەرەنجامی پشكنینی ڤایرۆسی كۆرۆنای پشتڕاستكراو و باوەڕپێكراوی هەبێت كەمتربێت لە 48 كاتژمێر، لە كاتی گەیشتن پێویست بە وەرگرتنی نموونەی پشكنین ناكات.
- ئەو هاووڵاتیانەی بڕوانامەی وەرگرتنی دوو قورچک ڤاكسینی دژە ڤایرۆسی كۆرۆنای پشتڕاستكراو و باوەڕپێكراوی هەبێت لەکاتی گەیشتن پێویست بە وەرگرتنی نموونەی پشكنین ناكات.
