محەممەد حاجی مەحموود: میللەتێک سەربەخۆی و ئازادی نەبێت خۆشی نەبێت باشە

4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
سکرتێری حزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان رایگەیاند، لەئێستادا کورد لەناوچە کێشە لەسەرەکان ستەمی بەرامبەر دەکرێت و بەزەبری هێز لەماڵ و شوێنی خۆیان دەردەکرێن، بۆیە باوەڕیانوایە باشترین چارەسەر بۆ کورد لەعێراق راگەیاندنی سیستەمی کۆنفیدڕاڵییە، دەشڵێت، " میللەتێک سەربەخۆیی و ئازادی نەبێت خۆشی نەبێت باشە".
محەممەد حاجی مەحموود لەکۆنگریەکی پێشمەرگە دێرینەکانی حزبەکەیدا باسی لەوەشكرد، هەرکاتێک کورد لەعێراق یەکگرتوو و یەکڕیزبووبێت دەستکەوتی گەورەی بەدەستهێناوە، بەپێچەوانەوە کە پەرتەوازە بوون " زیانی گەورەمان کردوە".
ئاماژەی بەوەشکرد، داوا لەدەسەڵاتی هەرێمی کوردستان دەکەن چیتر بۆ دابینکردنی موچە و بودجە ڕوو لەبەغدا نەکەن، بەڵکو پێداچوونەوە بە دۆخی ناوخۆ و ئەنجامدانی چاکسازی گشتگیر بکەن بۆ بەڕێوەبردنی هەرێم، چونکە باوەڕیانوایە بەغدا ئامادە نیە هیچ رێککەوتنێک بۆ دابینکردنی شایستە داراییەکانی کوردستان جێبەجێ بکات.
