لە ئاڤاشین؛ شەڕێکی سەخت لەنێوان گەریلا و سوپای تورکیا ڕوویدا

4 ساڵ لەمەوپێش



 هاوڵاتى 

شەڕێکی سەخت لە ئاڤاشین لەنێوان گەریلاکانی ئازادی کوردستان و سوپای داگیرکەری تورکیا ڕوویداوە و تا ئێستا پێنج داگیرکەر سزادراون.

بەپێی زانیاری سەرچاوە هەرێمییەکانی هەپەگە لە ئێستادا شەڕێکی قورس لە مەیدانی وەرخەلێ سەربە هەرێمی ئاڤاشین لەنیوان گەریلاکانی ئازادی کوردستان و سوپای داگیرکەری تورکیا لە ئارادایە.

بە گوێرەی سەرچاوەکان، لەو شەڕەدا، تا ئێستا پێنج داگیرکەر لەلایەن گەریلاکانی هەپەگە و یەژاستارەوە سزادراون.

سەرچاوەکان باسیان لەوەکردووە کە شەڕەکە لە مەیدانی وەرخەلێ لە ئێستادا بە قورسی بەردەوامە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار