كازمی: دیموكراسی بێ رۆژنامه‌گه‌ری ئازاد نایه‌ته دی
.jpg)
4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
له‌ساڵیادی دامه‌زراندنی رۆژنامه‌گه‌ری عیراقدا، مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق بروسكه‌یه‌كی پیرۆزبایی ئاڕاسته‌ی سه‌رجه‌م رۆژنامه‌نوسان ده‌كات و ئاماژه بۆ ئهوهشدهكات، رۆژنامه‌نوسان به وێنه و زانیارییه دروسته‌كانیان هاوكاری هێزه ئه‌منییه‌كانیان كردوه‌و دیموكراسی بێ رۆژنامه‌ی ئازاد نایه‌ته دی.
هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شی خستوه‌ته‌ڕوو: له‌یادی 152 ساڵه‌ی رۆژنامه‌گه‌ری عیراقی‌دا پێویسته باس لهوهشبكرێت، كه به‌درێژی ته‌مه‌نی رۆژنامه‌گه‌ری له‌دژی گه‌نده‌ڵی و تیرۆر و له‌به‌رژه‌وه‌ندی گشتی جه‌نگاوه‌و رۆڵی باشی بینیوه.
سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق راشیگه‌یاندوه، رۆژنامه‌گه‌ری عیراقی دژی توندڕه‌وی وه‌ستاوه‌ته‌وه‌و هه‌وڵیداوه كه كۆمه‌ڵگا به‌ره‌و یه‌كڕیزی ئاڕاسته بكات، له‌م یاده‌شدا هیواده‌خوازم رۆژنامه‌نوسان به به‌رپرسیارێتی و بابه‌تی و پیشه‌ییانه كاره‌كانیان راپه‌ڕێنن.
