وەزارەتی بازرگانی: ئاردی بایەعی هیچ کێشەی نییە

4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی رەتیدەکاتەوە ئەو ئاردەی کە لەلایەن وەزارەتەکەیانەوە دابەشدەکرێت خراپ بێت و دەڵێت:" کێشەی نییە و لە لایەن لیژنەکەیانەوە پەسەند کراوە".
وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی لە روونکردنەوەیەکدا بڵاویکردووەتەوە، دوای دەنگۆیەکی زۆری ھاووڵاتییان سەبارەت بەخراپی ئەو ئاردەی دابەشدەکرێت، رۆژی سێشەممە ١٤-٦-٢٠٢١ بەڕێوەبەرایەتی گشتی بازرگانی سەر بەوەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی ئەو گەنمەیان تاقی کردەوە کە گەنمی سایلۆی ھەولێرە و لەلایەن وەزارەتی بازرگانییەوە دابەش دەکرێت بەمەبەستی بەرچاوروونی بۆ ئەو دەنگۆیانەی لەسەر ئاردی خواردن دەکرێت
وەزارەتەکە دەشڵێت:"دوای تاقیکردنەوەکەش لەلایەن لیژنەی چاودێریەوە ئاردەکە بەپەسند راگەیەندرا".

بابهتی پهیوهندیدار