تورکیا لە بڕینەوەی دارەکان بەردەوامە و خاڵێکی نوێ لە هرور دادەنێت

4 ساڵ لەمەوپێش
عەمار عەزیز
سوپای تورکیا خاڵێکی نویێ لە رۆژهەڵاتی گوندی هرۆر دانا ئێستاش لە بڕینەوەی دارەکانی ئەو ناوچانە بەردەوامە کە داگیری کردون.
شڤان هروری ، خەلکی گوندی هرورە به هاوڵاتی وت"ئەمڕۆ سوپای تورکیا خاڵێکی سەربازی نویێ یان لەنزیک گۆندی هرور یان دانا، خاڵەکە دەکەوێتە رەخی رۆژهەڵاتی گۆندەکە، ئەوەندە نزیکە لێمان دەنگی ماتۆری بڕینی دار دەگاتە ئێمە".
دەشڵێت "ئەمە سێ یەمین خاڵی سەربازی تورکیا لە سنوری گۆندی هرۆر، پێشتر دوو خاڵی سەربازییان داناوە لەهەردوو گوندی کەڤرەسور و دەڕارێ کە دەکەونە رۆژئاوای گۆندەکە".

بابهتی پهیوهندیدار