سه‌رۆكی په‌رله‌مان: ئێمه پێویستمان به‌ڕاوێژی وڵاته دۆسته‌كانمان هه‌یه

4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان رایگەیاند، ئێمه پێویستمان به‌ڕاوێژكردن هه‌یه له‌گه‌ڵ وڵاته دۆسته‌كانی هه‌رێمی كوردستان.
پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 15ی حوزه‌یرانی 2021 ڕێواز فایه‌ق سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان پێشوازیی له ڕۆب واڵه‌ر كونسوڵی گشتی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا له‌هه‌رێمی كوردستان كرد.
له‌سه‌ر بانگهێشتی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان، ئه‌مڕۆ كونسوڵی گشتیی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا له‌هه‌رێم، سه‌ردانی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستانی كرد.
له‌دیداره‌كه‌دا باسی ڕه‌وشی سیاسیی هه‌رێمی كوردستان و عیراق به‌گشتی كرا، سه‌رۆكی په‌رله‌مان ڕایگه‌یاند:" له‌ئێستادا پڕۆژه‌یاسای دامه‌زراندنی دادگای تاوانكاریی تایبه‌تمه‌ند به‌تاوانه‌كانی داعش له‌هه‌رێمی كوردستان-عیراق، له‌لایه‌ن حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه نێردراوه بۆ په‌رله‌مانی كوردستان، ئه‌م پڕۆژه‌یاسایه چه‌ندین ڕه‌هه‌ندی ئه‌منی و یاسایی، قه‌زائی، دارایی گرنگ و فراوانی هه‌یه، بۆیه په‌رله‌مانی كوردستان به‌ئاگایی و هه‌ستیارییه‌وه كاری له‌سه‌ر ده‌كات، به‌جۆرێك كه‌هیچ هاودژییه‌كی نه‌بێت له‌گه‌ڵ ده‌ستووری عیراق و به‌لامانه‌وه گرنگه كه دیدگای وڵاته دۆست و هاوپه‌یمانه‌كانمان بزانین سه‌باره‌ت به‌و پرسه".
هاوكات ڕێواز فایه‌ق ئاماژه‌ى بۆئه‌وه‌کرد، "ده‌مانه‌وێت لێكه‌وت و ده‌رهاوێشته یاسایی و دارایی ئه‌منییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی ئه‌م پرسه بخه‌ینه پێش چاوی هه‌موولایه‌ك، ئێمه پێویستمان به‌ڕاوێژكردن هه‌یه له‌گه‌ڵ وڵاته دۆسته‌كانی هه‌رێمی كوردستان، به‌تایبه‌ت كه ئه‌م بابه‌ته پێویستیی به‌پاڵپشتیی ته‌كنیكی و ئابووری و سیاسیش هه‌یه له‌سه‌ر ئاستی نێوده‌وڵه‌تی".
ڕۆب واڵه‌ر كونسوڵی گشتیی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا له‌هه‌رێم، به‌خۆشحاڵییه‌وه ئاماده‌یی خۆی نیشاندا بۆ دیراسه‌كردنی داواكارییه‌كانی په‌رله‌مان و گه‌یاندنی به‌ناوه‌ندی بڕیار له‌واشنتۆن و هیوای خواست له‌ئاینده‌یه‌كی زوودا بتوانن ڕاوبۆچوونی وڵاته‌كه‌یان سه‌باره‌ت به‌م پرسه بده‌ن به په‌رله‌مانی كوردستان.
