چاره‌نوسى سێ ئه‌ندامه ده‌ستگیرکراوه‌که‌ى په‌یه‌ده له‌هه‌ولێر ئاشکرا بوو
فه‌تحوڵا حوسێنی: دیوانى سه‌رۆکایه‌تیى هه‌رێمى کوردستان پێیوتووین لاى ئێمه‌ن

4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
یه‌کێک له ئه‌ندامانى نوێنه‌رایه‌تى رۆژئاڤاى کوردستان ئه‌وه ئاشکرا ده‌کات که سێ ده‌ستگیرکراوه‌که‌یان لاى سه‌رۆکایه‌تى هه‌رێمه‌و ده‌شڵێت:" به‌ڵام نه تۆمه‌ته‌که‌مان پێده‌ڵێن نه شوێنى ده‌ستگیرکردنه‌که‌یان".
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 15ى حوزه‌یرانى 2021، هه‌ردوو نوێنه‌رایه‌تیى خۆبه‌ڕێوه‌به‌ریى باکور و ڕۆژهه‌ڵاتى سوریا و پارتى یه‌کێتى دیموکرات-په‌یه‌ده له هه‌رێمى کوردستان، کۆنگره‌یه‌کى ڕۆژنامه‌نووسیى هاوبه‌شیان له‌باره‌ى ده‌ستگیرکردنى سێ ئه‌ندامیان له فڕۆکه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تیى هه‌ولێر ئه‌نجامدا.
فه‌تحوڵا حوسێنی، ئه‌ندامى نوێنه‌رایه‌تیى ڕۆژئاواى کوردستان له کۆنگره‌که‌دا ڕایگه‌یاند:" تائێستا لامان ڕوون نییه بۆچى ئه‌و ئه‌ندامانه‌مان ده‌ستگیرکراون، دیوانى سه‌رۆکایه‌تیى هه‌رێمى کوردستان پێیوتووین لاى ئێمه‌ن، به‌ڵام نه تۆمه‌ته‌که‌مان پێده‌ڵێن نه شوێنى ده‌ستگیرکردنه‌که‌یان".
هه‌روه‌ها نورشان حه‌سه‌ن، نوێنه‌رى خۆبه‌ڕێوه‌به‌ریى ڕۆژئاوا به‌یاننامه‌ى هاوبه‌شى نوێنه‌رایه‌تیى ڕۆژئاوا و په‌یه‌ده‌ى خوێنده‌وه و تێیدا هاتبوو: له به‌ره‌به‌یانى ١٠ى حوزه‌یرانى ٢٠٢١ه‌وه جیهاد حه‌سه‌ن، نوێنه‌رى ڕۆژئاوا و دوو ئه‌ندامى په‌یوه‌ندییه‌کانى په‌یه‌ده مسته‌فا خه‌لیل و مسته‌فا عه‌زیز، له‌کاتى پێشوازییکردن له چه‌ند میوانێک له فڕۆکه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تیى هه‌ولێر ده‌ستگیرکران و دواتر ڕاده‌ستى ئاسایشى گشتیى هه‌ولێر کراون.
هه‌روه‌ها رایگه‌یاند:"له‌ڕۆژى ده‌ستگیرکردنى ئه‌و ئه‌ندامانه‌مانه‌وه تائێستا هیچ زانیارییه‌کمان له‌باره‌یانه‌وه ده‌ستنه‌که‌وتووه، گه‌یشتووه‌ته ئاستێک که گومانمان له ژیانى ئه‌ندامه‌کانمان هه‌یه".
