ڤیدیۆ: سوپاى تورک به‌گازى کیمیایى هێرشى کرده سه‌ر گه‌ریلاکان له گردى مام ره‌شۆ حه‌وت گه‌ریلا شه‌هیدکران
3 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
ناوه‌ندى راگه‌یاندنى هه‌په‌گه بڵاویکرده‌وه که ڤیدیۆى دوایین ساته‌کانى گه‌مارۆدانى قاره‌مانه‌کانى مام ره‌شۆ گه‌یشته ده‌ستیان" ئه‌و قاره‌مانانه له بریى خۆراده‌ستکردن به‌ره‌نگارى هێزه داگیرکه‌ره‌کانى تورک بوونه‌وه و به‌سه‌ر مردن‌دا رۆیشتن".
ناوه‌ندى راگه‌یاندنى هه‌په‌گه ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 15ى حوزه‌یران بڵاویکرده‌وه که "حه‌وت گه‌ریلاى ئازادیى کوردستان له ناوچه‌ى مام ڕه‌شۆ 10 رۆژ به شێوه‌یه‌کى قاره‌مانانه و پاڵه‌وانانه به‌ره‌نگارى و به‌رخودانیان له دژى سوپاى تورکى داگیرکه‌ر کرد، هه‌ندێک ڤیدیۆى پێش هێرشى کیمیایى سوپاى تورکى داگیرکه‌ر بۆ سه‌ر ئه‌و حه‌وت گه‌ریلایه به ده‌ستمان گه‌یشت".
راگه‌یه‌ندراوى هه‌په‌گه:
ناوچه‌ى مام ره‌شۆ له ئاڤاشین یه‌کێک له یه‌که‌م شوێنه‌کان بوو، که کرایه ئامانجى هێرشه داگیرکه‌رییه‌که‌ى سوپاى تورک له 23ى نیسانى 2021دا. له شاخى شه‌هید مونزور له مام ره‌شۆ به پێشه‌نگایه‌تیى فه‌رمانده‌ى گه‌وره سه‌رحه‌د گراڤى (کاموران ئالپسار / جۆله‌مێرگ)، روکه‌ن زاگرۆس (سه‌حه‌ر بینگۆل / جۆله‌مێرگ)، ساریا دیار (بشه‌نگ هه‌زه‌ر / شرنه‌خ)، جانفه‌دا حه‌سه‌که (شه‌هباز عیزه‌ده‌ین سه‌یدۆ / حه‌سه‌که)، خه‌بات ئاسۆ (عوبه‌ید مه‌ولودى / کرماشان)، زه‌فه‌ر تۆڵهه‌ڵدان (محه‌مه‌د عه‌بدولقادر حوسێن / قامیشلۆ) و کامه‌ران ئامه‌د (موسته‌فا شیمشه‌ک / ئامه‌د) ١٠ رۆژ به شێوه‌یه‌کى مێژوویى به‌ره‌نگارى و به‌رخودانیان کرد. ئه‌و ٧ گه‌ریلایه له یه‌که‌م ساتى هێرشه‌کانه‌وه له سه‌نگه‌ره‌کاندا ده‌ستیان به به‌ره‌نگارى کرد. ماوه‌ى ١٠ رۆژ به ئه‌نجامدانى چالاکى و هێرش بۆ سه‌ر داگیرکه‌ران، به سابوتاژ و نیشانه‌شکێنى و به رێبازى گه‌ریلاکانى سه‌رده‌مى نوێ له زاگرۆس گورزى گه‌وره‌یان له داگیرکه‌ران دا.
سوپاى تورک له به‌رامبه‌ر ئیراده‌ى پۆڵاین و بڕیارى به هێز و رۆح و وره‌ى ئاپۆیى فیداییانه‌ى گه‌ریلاکان نه‌یتوانى هیچ ئه‌نجامێک به ده‌ست بهێنێت و هه‌موو رۆژێک له ئاسمان و زه‌مینه‌وه بۆردومانى چڕى سه‌نگه‌ره‌کانى ده‌کردن، به‌ڵام گه‌ریلاکان هه‌موو ته‌کنیک و ته‌کنه‌لۆژیاى سه‌ربازیى دوژمنى داگیرکه‌ریان به شێوه‌یه‌کى شاره‌زایانه پووچ ده‌کرده‌وه.
له دژى راده‌ستبوون وه‌ستانه‌وه
هه‌ندێک ڤیدیۆى کاتى به‌رخودانى مام ره‌شۆ له‌لایه‌ن گه‌ریلاکانى هه‌په‌گه‌وه تۆمار کراوه. له‌و ڤیدیۆیانه‌دا سیاسه‌تى شه‌ڕى تایبه‌ت و چه‌په‌ڵى سه‌ربازانى تورکى داگیرکه‌ر بۆ جارێکی‌تر و به باشى روون ده‌بێته‌وه. سه‌ربازانى تورک، که نه‌یانده‌وێرا نزیک ده‌مى تونێله‌کانى شه‌ێ ببنه‌وه له دووره‌وه داوایان ده‌کرد، "خۆتان راده‌ست بکه‌ن" و پێیان ده‌وتن، 'ئه‌گه‌ر بێنه ده‌ره‌وه هیچ زیانێکتان پێ ناگات'. گه‌ریلا قاره‌مانه‌کان له به‌رامبه‌ر هه‌ر داوایه‌کى خۆراده‌ستکردن له‌لایه‌ن سوپاى تورکه‌وه له ناو تونێله‌کانى شه‌ڕدا به بۆمباکان و ته‌قاندنى گولـله به‌ره‌و دوژمن وه‌ڵامى داواکه‌یان ده‌دایه‌وه و له دژى راده‌ستبوون ده‌وه‌ستانه‌وه. گه‌ریلاکان له بریى خۆراده‌ستکردن به‌رخودانى شکۆمه‌ندانه و شه‌هاده‌تیان گرته‌به‌ر و تاوه‌کو دوا ساتى ژیانیان له تونێله‌کاندا به قاره‌مانى شه‌ڕیان کرد.
گازى کیمیاییان له دژى گه‌ریلاکانى ئازادى به‌کارهێنا
سوپاى تورک هه‌رچیى له توانادا بوو کردی، به‌ڵام نه‌یده‌توانى به‌رخودانى پۆڵاینى ئه‌و پۆله گه‌ریلایه‌ى ئازادیى کوردستان تێکبشکێنێت، له‌به‌ر ئه‌وه‌ش ئه‌و سوپاى داگیرکه‌ره وه‌ک پیشه‌ى هه‌موو داگیرکه‌ران و فاشیسته‌کان و تاوانبارانى شه‌ێ قێزه‌ونترین شێوازى شه‌ڕى گرته‌به‌ر و به گازى کیمیایى هێرشى کرده سه‌ر سه‌نگه‌رى به‌ره‌نگاریى گه‌ریلاکانى ئازادی. ٧ گه‌ریلا به پێشه‌نگایه‌تیى سه‌رحه‌د گراڤى مام ره‌شۆیان کرد به قه‌ڵا و ١٠ رۆژ به به‌هێزى و لێهاتووییه‌وه به‌ره‌نگارى داگیرکه‌ریى سه‌ر باشوورى کوردستان بوونه‌وه و به گازى کیمیایى شه‌هید کران.
ئیمه جارێکی‌تر یادى قاره‌مانه‌کانى مام ره‌شۆ ده‌که‌ینه‌وه:
سه‌رحه‌د گراڤى پێشه‌نگى به‌رخودانى مام ره‌شۆ
سه‌رحه‌د گراڤى له‌ناو خانه‌واده‌یه‌کى زۆر وڵاتپارێزدا له‌دایکبووه. هاوڕێ سه‌رحه‌د تایبه‌تمه‌ندى وڵاتپارێزى هۆزى گراڤى له‌خۆ گرتووه و له منداڵیه‌وه ته‌ڤگه‌رى ئازادى ناسیوه و کاتێک گه‌وره بووه ده‌ستى به خه‌بات له‌ناو ته‌ڤگه‌رى گه‌نجاندا کردووه. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى له زانکۆى ده‌وڵه‌تى تورک‌دا ئاستێکى باشى به‌ده‌ستهێناوه، به‌ڵام سیستمى قڕکه‌رى باش ناسیوه و بۆ شۆرشگێرى گۆڕیوه. هاوڕى سه‌رحه‌د له ساڵى ٢٠١١دا رووى له چیاکانى کوردستان کردووه و به‌شدارى ریزه‌کانى گه‌ریلادا کردووه. له زۆر گۆڕه‌پانى هه‌رێمه‌کانى پاراستنى میدیادا خه‌باتى پراکتیکى کردووه و بووه به فه‌رمانده. هاوڕێ سه‌رحه‌د هێڵى گه‌ریلایه‌تى سه‌رده‌مى نوێ به باشى ناسیوه و هه‌موو هه‌وڵه‌کانى پراکتیزه‌کردنى ئه‌و هێڵه بووه. هاوڕێ سه‌رحه‌د پێشه‌نگایه‌تى بۆ به‌رخۆدانى قاڕه‌مانێتى کرد. پێشه‌نگایه‌تى بۆ هاوڕێکانى کرد به چالاکیه‌کانى ترسێکى گه‌وره‌ى له دلێ دوژمن‌دا دروست کرد.
رووکه‌ن زاگرۆس زوو تێگه‌یشت و خێرا فێر بوو
هاوڕێ رووکه‌ن زاگرۆس له گه‌ڤه‌رى جۆله‌مێرگ له‌ناو خانه‌واده‌یه‌کى وڵاتپارێزیدا له‌دایک بوو هاوڕێ رووکه‌ن به هیواى ئه‌وه‌ى له چیاکانى کوردستان ببێته ژنێکى ئازادى کورد له ساڵى ٢٠١٤دا به‌شدارى له ریزه‌کانى گه‌ریلادا کرد. له‌و رۆژه‌وه‌ى که به‌شدارى ریزه‌کانى گه‌ریلادا کرد، به ئه‌ڤینێکى گه‌وره‌وه خه‌باتى کرد. وه‌ک شه‌ڕڤانێکى یه‌ژاستار له هه‌موو بوارێک‌دا سه‌رله‌نوێ خۆى خوڵقاند. له زۆر گۆڕه‌پانى هه‌رێمه‌کانى پاراستنى میدیا خه‌باتێکى پراکتیکى کرد و له دڵى هه‌موو هه‌ڤاڵانیدا جێى خۆى گرت.
ساریا چه‌که‌که‌ى دیارى برا شه‌هیدى هه‌ڵگرتبوو
هاوڕێ ساریا دیار له هه‌زه‌خى شڕنه‌خ له‌ناو خانه‌واده‌یه‌کى وڵاتپارێزدا له‌دایک بووه. هاوڕێ ساریا له منداڵی‌دا زوڵمى ده‌وڵه‌تى بینى و به چیرۆکى قاڕه‌مانێتى براى خۆى دیار غه‌فور گه‌وره بوو. دواى شه‌هیدبوونى هه‌ڤاڵ دیار، بۆ ئه‌وه‌ى چه‌کى هه‌ڵگرێت و تۆڵه‌ى بکاته‌وه، به‌شدارى له ریزه‌کانى گه‌ریلادا کرد. هاوڕى ساریا له زۆر گۆڕه‌پان تێکۆشانى کرد، هێڵى ته‌ڤگه‌رى ژنانى ئازاد و میلیتانى له که‌سایه‌تى خۆیدا به سه‌رکه‌وتوویى جێبه‌جێ کرد. هاوڕێ ساریا تا شه‌هید بوو ده‌ستى له خه‌بات و قاڕه‌مانێتى هه‌ڵنه‌گرت.
جانفه‌دا راستییه‌کانى ده‌ڵه‌تى تورکى بۆ ده‌رکه‌وتبوو
هاوڕێکه‌مان جانفه‌دا له حه‌سه‌که له‌دایکبوو و له‌ناو ئاتمۆسفه‌رى شۆرشگێرى رۆژاڤاده له‌ناو تێکۆشانێکى گه‌وره‌دا بوو. بینى که ده‌وڵه‌تى تورک له رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست فاشیزم و دواکه‌وتوویى ده‌سه‌پێنێت و له‌به‌رئه‌وه‌ش له چیاکانى کوردستان به‌شدارى له ریزه‌کانى گه‌ریلادا کرد. به وزه‌ى گه‌نجى خۆى و خاکیبوونی، له چیاکانى ئاڤاشین بوو به گه‌ریلایه‌کى سه‌رکه‌وتوو و خاوه‌ن ئه‌زموون. له به‌رخۆدانى مامره‌شۆدا به شێوه‌یه‌کى مێژوویى به‌رخۆدانى کرد و شه‌هید بوو.
خه‌بات له ناو راپه‌ڕین و سه‌رهه‌ڵداندا گه‌وره بوو
هاوڕێ خه‌بات ئاسۆ له شارى کرماشان له شارى وڵاتپارێزى رۆژهه‌ڵاتى کوردستان له‌دایک بوو. به که‌لتورى به‌رخۆدانى رۆژهه‌ڵاتى کوردستان و تایبه‌تمه‌ندى کۆمه‌ڵایه‌تى گه‌وره بوو و له ساڵى ٢٠١٨‌دا به‌شدارى له ریزه‌کانى گه‌ریلاکانى کوردستاندا کرد. له قه‌ندیل تا ئاڤاشین ئه‌زموونى گه‌وره‌ى به‌ده‌ستهێنا و ره‌نجى کێشا. وه‌ک هاوڕێیه‌کى فیداکار به شێوه‌یه‌کى خاکیبوون به‌شدارى له چالاکیه‌کاندا کرد و له‌ناو دڵێ هه‌ڤالانیدا جێى خۆى کرده‌وه.
زه‌فه‌ر جه‌نگاوه‌رێکى نمونه‌یى بوو
هه‌ڤاڵمان زه‌فه‌ر تۆڵهه‌ڵدان له شارى قامشلۆى رۆژاڤاى کوردستان له‌دایک بوو و له‌ناو خانه‌واده‌یه‌کى وڵاتپارێزدا گه‌وره بوو. له گه‌نجێتى خۆیدا به‌دواى تێکۆشان‌دا وێڵ بوو و له ساڵى ٢٠١٣دا به‌شدارى ریزه‌کانى گه‌ریلادا کرد. له زۆر گۆڕه‌پان تێکۆشانى کرد و بووه میلیتانێکى سه‌رکه‌وتوو و به‌هێزى و ئاپۆیی. به‌شدارى له زۆر جالاکى له ئاڤاشین کرد و دوایین جار له به‌رخۆدانى مامره‌شۆدا رۆڵێکى مێژوویى بینى و تێکه‌ڵ به کاروانى شه‌هیدان بوو.
کامه‌ران زوو زوڵمى ناسی
هه‌ڤاڵمان کامه‌ران ئامه‌دیش له ئامه‌دى پایته‌ختى کوردستان له‌دایک بووه. هاوڕێ کامه‌ران له‌ناو خانه‌واده‌یه‌کى وڵاتپارێزدا گه‌وره بووه، له ته‌مه‌نێکى بچووکدا رووى راسته‌قینه‌ى ده‌وڵه‌تى تورکى ناسیوه. له به‌رانبه‌ر ده‌وڵه‌تى تورک راپه‌ڕیوه و له ساڵى ٢٠١٩دا به‌شدارى له ریزه‌کانى گه‌ریلادا کردووه. وه‌ک گه‌ریلایه‌کى سه‌رکه‌وتوو له ئاڤاشین تێکۆشانى کردووه و له به‌رخۆدانى ئه‌فسانه‌یى مامڕه‌شۆدا جێى گرتووه و وه‌ک ڕۆڵه‌یه‌کى کوردى خاوه‌ن شه‌ره‌ف، جێى خۆى له‌ناو مێژووى به‌رخۆداندا کرده‌وه.