قوباد تاڵه‌بانى: نه‌هێشتنى رۆتین کارى له‌سه‌ر ده‌که‌ین بۆ زیادکردنى داهاته‌کان
.jpg)
4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
جێگرى سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان له‌گه‌ڵ به‌ڕێوبه‌رى گومرگه‌کان کۆبوه‌وه و ڕاگه‌یاند،:" ده‌بێت کار له‌سه‌ر چالاکترکردن و ڕێکخستنى جوڵه‌ى بازرگانى بکه‌ن به مه‌به‌ستى زیادکردن و ھه‌مه‌جۆرکردنى داھات".
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 15ى حوزه‌یرانى 2021، قوباد تاڵه‌بانی، جێگرى سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان به ئاماده‌بونى وه‌زیرى دارایى و ئابوری، و سه‌رۆکى دیوان له‌گه‌ڵ به‌ڕێوبه‌رانى گومرگه‌کانی ھه‌رێمى کوردستان و بانکه بازرگانییه‌کان کۆبوه‌وه، له گفتوگۆ کرا له‌باره‌ى چاکسازیکردن له پرسى ڕێکخستنه‌وه‌ى کاره‌کانى گومرگه‌کان و ده‌روازه سنورییه‌کان و که‌مکردنه‌وه‌ى رۆتین به مه‌به‌ستى زیادکردن و ھه‌مه‌جۆرکردنى داھاتى دارایى و چالاکترکردنى جوڵه‌ى بازرگانی.
قوباد تاڵه‌بانى رایگه‌یاند:" به‌ھێزکردنى که‌رتى تایبه‌ت و ھه‌مه‌جۆرکردنى داھات یه‌کێکه له کاره له‌پێشینه‌کانمان و ده‌بێت ئاسانکارى بکرێت به‌تایبه‌ت له‌پرسى نه‌ھێشتنى رۆتین بۆ ئه‌وه‌ى جوڵه‌ى بازرگانى چالاک‌تر بێت".
ھه‌روه‌ھا راشیگه‌یاند:" به ئه‌لیکترۆنیکردنى کاروبار و مامه‌ڵه‌کان له ده‌روازه سنورییه‌کان ھۆکارێکه بۆ باشتر خزمه‌تکردن و نه‌ھێشتنى ڕۆتین و شه‌فافترکردنى پرۆسه‌ى کۆکردنه‌وه‌ى داھات، بۆیه ده‌بێت به‌رده‌وام کارى پێ بکرێت.
دواتر به‌ڕێوبه‌رى گشتى گومرکى ھه‌رێم راپۆرتێکى خسته‌ڕو، له‌باره‌ى پلانه‌کانیان و بڕى داھاتى دارایى له‌ماوه‌ى رابردو، هه‌روه‌ها گرفت و له‌مپه‌ره‌کانى جوڵه‌ى بازرگانى له ده‌روازه سنورییه‌کانى ڕونکرده‌وه و ئاماژه‌ى به چاره‌سه‌ره گونجاوه‌کانیشدا که کاریان له‌سه‌ر ده‌کرێت.
