خالید شوانى باسى هه‌وڵه‌کانى قوباد تاڵه‌بانى ده‌کات له‌جێبه‌جێکردنى یاساى بودجه‌دا

4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
خالید شوانی، وه‌زیرى هه‌رێم بۆ کاروبارى دانوستاندن له‌گه‌ڵ به‌غدا باسى هه‌وڵه‌کانى قوباد تاڵه‌بانى ده‌کات له جێبه‌جێکردنى یاساى بودجه‌دا و ده‌شڵێت:"خۆشحاڵ بووین ئه‌مڕۆ ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیران بڕیاریدا مانگانه بڕى 200 ملیار دینار بۆ هه‌رێمى کوردستان بنێرێت له01-01-2021 هه‌ژمار بکرێت".
ئه‌مشه‌و سێشه‌ممه 15ى حوزه‌یرانى 2021، خالید شوانى وه‌زیرى هه‌رێم بۆ کاروبارى دانوستاندن له‌گه‌ڵ به‌غدا له فه‌یسبووکى خۆى په‌یامێکى له‌باره‌ى ناردنى 200 ملیار دینار مانگانه له به‌غداوه بۆ هه‌رێمى کوردستان بڵاوکرده‌وه و نوسیویه‌تى: "تیمى هاوبه‌شى چاودێریى دارایى فیدراڵى و هه‌رێمى کوردستان ده‌ستیان به وردبینى له داهاته نانه‌وتییه فیدراڵییه‌کان کردووه له ماوه‌یه‌کى نزیکدا راپۆرتى هاوبه‌شیان ئاماده ده‌بێت و به‌رده‌وام ده‌بین له‌سه‌ر جێبه‌جێکردنى پابه‌ندییه‌کانى دیکه‌ى یاساى بودجه".
خالید شوانى له به‌شێکى دیکه‌ى په‌یامه‌که‌یدا ئاماژه به هه‌وڵه‌کانى قوباد تاڵه‌بانی، جێگرى سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان و سه‌رۆکى وه‌فدى دانوسانکار ده‌کات و ده‌نوسێت:"پاش هه‌وڵ و گفتوگۆکانى تیمى دانوستاندنى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان به سه‌رۆکایه‌تیى براى به‌ڕێزمان کاک قوباد تاڵه‌بانى له‌پێناو جێبه‌جێکردنى بڕگه‌کانى یاساکه و هه‌نگاونانى کرده‌یى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان بۆ جێبه‌جێکردنى پابه‌ندبوونه یاساییه‌کانی بووه".
شه‌وى چوارشه‌ممه 31ى ئازارى 2021 په‌رله‌مانى عێراق کۆبووه‌وه و به‌گشتى ده‌نگى له‌سه‌ر مادده‌کانى پرۆژه‌یاساى بودجه‌ى 2021ى عێراق دا، مادده‌ى 11 تایبه‌ته به شکى هه‌رێمى کوردستان.
به‌پێى مادده‌ى 11ى یاساى بودجه‌ى فیدراڵیى ساڵى 2021، ده‌بێت هه‌رێمى کوردستان رۆژانه 460 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتى خاو له کێڵگه‌کانى خۆى به‌رهه‌مبهێنێت، رۆژانه داهاتى 250 هه‌زار به‌رمیلى ئه‌و نه‌وته به نرخى کۆمپانیاى سۆمۆ راده‌ستى حکومه‌تى عێراق بکات، له‌گه‌ڵ ته‌سلیمکردنى 50%ى داهاته فیدراڵییه‌کان و له‌به‌رانبه‌ردا پشکى هه‌رێم له نه‌فه‌قاتى فعلى به‌رێژه‌ى له‌سه‌دا 12.67 ده‌گاته هه‌رێم.
