رێکخراوی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داگیرکەرییەکانی تورکیا کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی لەسلێمانی سازدەکات

4 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتى

رێکخراوی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بۆ پشتیوانیکردن لەماف و ئازادییەکان لە چوارچێوەی پشتیوانی کردن لە گەلی کوردستان بەرامبەر هێرش و داگیرکەرییەکانی دەوڵەتی تورکیا  ئەمڕۆ کاتژمێر 11 لە سلێمانی  کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی ساز دەکەن.

ئەمڕۆ چوارشه‌ممه‌ 16ی حوزه‌یرانی 2021، رێکخراوی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بۆ پشتیوانیکردن لەماف و ئازادییەکان دوابەدوای کۆبوونەوە و چالاکییەکانیان لە هەولێر،  ئەمڕۆ کاتژمێر ١١ی بەرلەنیوەڕۆ لە هۆتێل حەلواچی (شەقامی سالم) لە سلێمانی کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی ئەبەستن و بانگەوازی‌یان دەبێت بۆ رای گشتی.

ئەمە لەکاتێکدایە دوێنێ لە شاری هەولێر کەمپەینی دەستپێشخەرانی نێودەوڵەتی بۆ بەرگریی لە کوردستان لەدژی داگیرکاریی دەوڵەتی تورک ڕاگەیەندرا ئامانجی کەمپەینەکە گەیاندنی دەنگی کورد و پاراستنی خاکی کوردستانە لە داگیرکاریی تورکیا و کۆکردنەوەی دەنگ و پشتیوانیی زیاترە بۆ کوردان، هەروەها شکاندنی بێدەنگی نەتەروە یەکگرتووەکان و وڵاتانی ئەورپایە لەبەرامبەر ئەو داگیرکارییانە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار