قوباد تاڵه‌بانی: بایۆمەتری کێشەی بندیوار و سەر دیواری چارەسەر کرد

4 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتى ‌

جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێم رایگه‌یاند بایۆمەتری وایکرد بزانین کێ مووچە خۆری راستەقینەیە، بۆیه‌ کێشەی بندیوار و سەردیواری چارەسەر کرد.

قوباد تاڵه‌بانی، جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێم لە پێشەنگای تەکنەلۆژیای هایتێکس لە هەولێر رایگه‌یاند: ئەنجومەنی وه‌زیرانی عیراقی فیدراڵی بڕیارێکی دروستیدا بەوه‌ی به‌شە بودجەی هه‌رێمی کوردستان رەوانە بکات.

وتیشی: "سیستەمی مووچە و  میلاکانی ئێمە دواکەوتووە". قوباد تاڵەبانی ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه‌ دەیانەوێت حکومڕانی لە کوردستان باش بکەن.

جه‌ختیشی كرده‌وه‌ كه‌ بایۆمەتری وایکرد بزانین کێ مووچە خۆری راستەقینەیە، بۆیه‌ بایۆمەتری کێشەی بندیوار و سەردیواری چارەسەر کرد.ئه‌وه‌شی روونكردەوه‌ كه‌ به‌ ئەلیکترۆنیکردنی دامودەزگاکان کاری لە پێشینەیانە، به‌ڵام یاسا کۆنەکان بەربەستی  گەورەی بەردەم حکومەتن.

قوباد تاڵەبانی رایگەیاند: "هەواڵێکی خۆشم پێیە، کە 475 هەزار ژمارەی بێهاوتای کەسی بەسەر موچەخۆراندا دابەشدەکەین".

دەشڵێت، "ئەمەش دەبێتە سەرەتایەک بۆ رێکخستنەوەی میلاک، بۆ باشتر خزمەتکردنی مووچەخۆران و بە سەرەتایەک بۆ بە ئەلکترۆنیکردنی حکومەت".

پێشانگەی تەکنەلۆژیا بەناوی HITEX لە هەولێر بەهاوبەشی رێکخراوی روانگە لە پێشانگای نێودەوڵەتی هەولێر بەڕێوەدەچێت.

پێشانگەکە تاوەکو رۆژی 19ی حوزەیران بەردەوامدەبێت. تێیدا تیشکدەخرێتە سەر پێشکەوتنی تەکنەلۆژیا لە کەرتە بازرگانییەکانی هەرێمی کوردستان و عێراق و بە دیجیتاڵکردنی حکومەت، هەروەها پسپۆڕانی بواری تەکنەلۆژیای زانیاری بازرگانانەکان بەیەکەوە کۆدەکاتەوە.

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار