ئەنجومەنی وەزیران لەبارەی بەشە بودجەی هەرێم و ده‌وامی فەرمانبەران کۆدەبێتەوە

4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ چوارشه‌ممه لەبارەی ڕێكخستنه‌وه‌ی ده‌وامی دامه‌زراوه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و ناردنی بەشە بودجەی هەرێم کۆدەبێتەوە
ئەمڕۆ چوارشه‌ممه 16ی حوزه‌یرانی 2021، فەرمانگەی میدیا و زانیاری حکومەتی هەرێمی کوردستان، ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند "ئەمڕۆ ئەنجوومەنی وەزیرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەت و قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەت کۆدەبێتەوە.
بە گوێرەی راگەیاندراوەکە لە کۆبوونەوەکەدا ئەم بابەتانەی خوارەوە دەخرێنە بەر باس و گفتوگۆ:
یه‌كه‌م: خستنه‌ڕووی پوخته‌ی سه‌ردانی شاندی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به سه‌رۆكایه‌تی به‌ڕێز سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران بۆ ئه‌وروپا.
دووه‌م: خستنه‌ڕووی دوا پێشهاته‌كانی گفتوگۆ له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌ته‌كانی دارایی، نه‌وت و بانكی بازرگانی (TBI) بۆ مه‌به‌ستی جێبه‌جێكردنی مادده‌ی (١١) له یاسای بودجه‌ی عێراقی فیدراڵ بۆ ساڵی ٢٠٢١،و خستنه‌ڕووی ده‌رئه‌نجامی دوا كۆبوونه‌وه‌كانی شاندی دانوستانكار بۆ ئه‌م مه‌به‌سته له رۆژانی ٥/٣١ تاوه‌كو ٢٠٢١/٦/٢ و رۆژی ٢٠٢١/٦/٧ له به‌غدا.
سێیه‌م: بابه‌تی ڕه‌شنووسی پڕۆژه یاسای بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان بۆ ساڵی ٢٠٢١.
چواره‌م: خستنه‌ڕووی بابه‌تی ڕێكخستنه‌وه‌ی ده‌وامی دامه‌زراوه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كه پێشتر ره‌شنووسی بڕیارێك بۆئه‌م مه‌به‌سته له‌لایه‌ن فه‌رمانگه‌ی هه‌ماهه‌نگی و به‌دواداچوون ئاماده‌كرابوو و ئاراسته‌ی به‌ڕێزان ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران كرابوو.
