وه‌فده نێوده‌وڵه‌تییه‌که به‌شدارى خۆپیشاندانه‌که‌ى سبه‌ینێ ده‌کات

4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
وه‌فدى نێوده‌وڵه‌تى و ئاشتیى به‌شداریى له خۆپیشاندانه‌که‌ى سبه‌ینێى سلێمانییدا ده‌کات دژ به داگیرکاریه‌کانى سوپاى تورکیا، که له‌لایه‌ن هونه‌رمه‌ندانى سلێمانى ئاماده‌کارى بۆ کراوه که بریاره سبه‌ینێ پێنجشه‌ممه کاتژمێر پێنجى ئێواره له‌به‌رده‌م باخى گشتى بۆ سه‌هۆڵه‌که ده‌ست پێ بکات.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 16ى حوزه‌یرانى 2021، له کۆنگره‌یه‌کى ڕۆژنامه‌نووسییدا له سلێمانی، وه‌فدى نێوده‌وڵه‌تى و ئاشتیى و ئازادیى بۆ کوردستان، ڕایانگه‌یاند، که سبه‌ینێ به‌شداریى له خۆپیشاندانه‌که‌ى شارى سلێمانییدا ده‌که‌ن، که هونه‌رمه‌ندانى سلێمانى رێکیان خستووه.
خۆپیشاندانه‌که‌ى سبه‌ینێ، به له‌لایه‌ن هونه‌رمه‌ندانى سلێمانى ئاماده‌کارى بۆ کراوه که بریاره سبه‌ینێ پێنجشه‌ممه کاتژمێر پێنجى ئێواره له‌به‌رده‌م باخى گشتى بۆ سه‌هۆڵه‌که ده‌ست پێ بکات.
وه‌فدى ئاشتیى و ئازادیى بۆ کوردستان وه‌فدێکى نێوده‌وڵه‌تییه و له چه‌ندین وڵاتانى ئه‌وروپیى جیاجیاوه هاتوونه‌ته باشوورى کوردستان و ڕۆژى 14ى ئه‌م مانگه له هه‌ولێر که‌مپه‌ینى "ده‌ستپێشخه‌ریى نێوده‌وڵه‌تیى بۆ به‌رگریى له کوردستان و دژى داگیرکارییه‌کانى تورکیا"یان ڕاگه‌یاند.
