کەجەکە داوا لە پارتی ده‌کات هێزەکانی بکشێنێتەوە

4 ساڵ لەمەوپێش



 

هاوڵاتى

کەجەکە پشتیوانی خۆی لە دەستپێشخەریی و هەوڵدانەکان بۆ پشتیوانی لە کوردستان ڕاگەیاند و داوا لە پەدەکە دەکات، هێزەکانی بکشێنێتەوە بۆ خاڵەکانی پێشووی. داواش لە حکومەتی ئەڵمانیا کرد لە هاوبەشییکردن لەو شەڕی دەوڵەتی تورک هەڵیگرساندووە، بکشێتەوە.

ئەمڕۆ چوارشه‌ممه‌ 16ی حوزه‌یرانی 2021، هاوسەرۆکایەتی کۆنسەی بەڕێوبەریی کۆما جڤاکێن کوردستان- کەجەکە، لەسەر هێنانی هێزەکانی پەدەکە بۆ ناوچەکانی گەریلا و هەوڵەکانی شاندەکانی ئاشتی بۆ پێشگرتن لە شەڕ و پشتیوانی لە کوردستان، ڕاگەیاندروێکی بڵاوکردەوە.

لە ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە: کەجەکە پشتیوانی خۆی لە هەوڵ و دەستپێشخەرییەکان بۆ پشتیوانی لە کوردستان ڕادەگەینێت و داوای لە حکومەتی ئەڵمانیا کردووە، کە کۆتایی بە هاوبەشیی لەگەڵ دەوڵەتی تورک لە شەڕی کورد بێنێت.

هەروەها کەجەکە داوای لە پەدەکە کردووە کە هێزەکانی بکشێنێتەوە بۆ خاڵەکانی پێشووی.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار