پەرلەمانی کوردستان لە چاوەڕوانی ناردنی پڕۆژه بودجەدایە

4 ساڵ لەمەوپێش
ئارا ئیبراهیم
سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمانی کوردستان داوا دەکات پڕۆژه بودجە بنێردرێتە پەرلەمان و دەشلێت "تەسەور دەکەین بەم زوانە پرۆژە بودجە بنێردرێتە پەرلەمان".
زیاد جەبار، سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمانی کوردستان لە لێدوانیچکدا بەهاوڵاتى وت " چاوەروانین وەکو پەرلەمانی کوردستان پڕۆژه بودجەی ٢٠٢١ لەلایەن حکومەتی هەرێمەوە بنێردرێتە پەرلەمان".
هەروەها ئاماژەی بۆ ئەوەکرد حکومەتی هەرێم ئەمرۆ یەکێک لەتەوەرەکانی گفتوگۆی لەسەر ناردنی پڕۆژه بودجەیە بۆ پەرلەمان و وتیشیط تەسەور دەکەم بەم زووانە رەوانە بکرێت".
ئەمرۆ چوارشەممە ١٦ حوزەیرانی ٢٠٢١ حکومەتی هەرێم کۆبونەوە ئەنجام دەدات لەسەر چەند تەوەرێک کە یەکێکیان ناردنی پارەیە لەلایەن حوکمەتی عێراق و ناردنی پرۆژە بودجەی ٢٠٢١.
سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی ئەوە دوپاتدەکاتەوە کە هیچ بیانویەک بۆ بەردەوامی لێبرینی موچە نەماوە و دەبێت حکومەتی هەرێم لەم مانگەوە موچەی تەواو دابەش بکات.
وەک فراکسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمان ئەمرۆ کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانییان بەست و جەختیان کردەوە دوای ڕێککەوتنی هەولێر و بەغداد بۆ ناردنی بڕەپارەیەک بۆ هەرێم و هەروەها دوای بەرزبونەوەی نرخی نەوت بۆ نزیکەی 74 دۆلار، ”داوا دەکەین کۆتایی بەلێبڕینی موچە بهێنرێت و حکومەت سەرجەم داهاتەکانی کۆبکاتەوە و کاری لەپێشینەی دابەشکردنی موچە بێت بەبێ لێبڕین”.
