حکومەت لەبارەی نرخی بەنزین و دەوامی فەرمانگەکان بڕیاریدا

4 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتى 

وتەبێژی حکومەتى هەرێم رایگەیاند، ئەنجومەنى وەزیرانى عێراق بریاریدا ٢٠٠ ملیار بنێرێت، ئەمەش دەستکەوتێکە بۆ حکومەت و هەموو خەڵکى کوردستان هیوادارین ئەم بریارە جێبەجێ بکرێت و لەبارەی نرخی بەنزین و دەوامی فەرمانگەکانیشەوە بڕیاریدا.

ئەمڕۆ چوارشه‌ممه‌ 16ی حوزه‌یرانی 2021،  فەرمانگەی میدیا و زانیاری حکومەتی هەرێمی کوردستان، ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند "ئەمڕۆ ئەنجوومەنی وەزیرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان  بە سەرۆکایەتی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەت و قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەت کۆدەبێتەوە.

جوتیار عادل وتەبێژی حکومەتى هەرێم لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، لەبارەى بەرزبوونەوەى نرخى بەنزین لەگەڵ لایەنى پەیوەندیدار قسەیان کردوە، ئەمە پەیوەستە بە بەرزبوونەوەى نرخی نەوت، لە هەوڵی ئەوەداین کە نرخى بەنزین جێگیر بکەین کە دەبێت ئەمە چارەسەر بکرێت.

هەروەها روونیشیکردەوە، کە ئەوان نازانن ئەو پارەیە کەی لە بەغداوە دێت و ئەوە کەوتووەتە سەر حکومەتى عێراق کە کەی دەینێرێت.

ناوبراو دەشلێت" ئەو داهاتەى دەست حکومەت دەکەوێت تەنیا بۆ مووچە نییە، بەڵکو بۆ خزمەتگوزارییەکان، بۆیە ئەوەی لەسەر شانى حکومەتە بۆ دابینکردنى مووچە حکومەت هەوڵی تەواوى خۆی دەدات".

ئاماژەى بەوەشکردوە، دەوام لەسەرتاسەرى حکومەت وەکو خۆى لێدێتەوەو تەناوب نامێنێت بۆ کەمکردنەوەى ئەو رۆتینەى کە هەبووە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار