نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهان 74 دۆلار و 17 سەنتە

4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
ئەمڕۆ پێنجشهممه 17ی حوزهیرانی 2021، نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەکانی جیهاندا بە 74 دۆلار و 17 سەنتە.
هاوکات لە بۆرسە بازارە جیهانییەکان، نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکیش بە 71 دۆلار و 96 سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت.
پێشتر نرخی نەوت بۆ سەروو 70 دۆلار بەرزبووەوە، دوای ئەوەی لە ساڵی رابردووەوە بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و لەکارکەوتنی کارگە گەورەکانی جیهان و راگرتنی جموجوڵی ئامێر و ئۆتۆمبێلەکان، نرخی نەوت بۆ نزمترین ئاستی لە مێژوویدا دابەزی بوو.

بابهتی پهیوهندیدار