ئەمینداری یەکگرتوو: شێوازی ده‌سه‌ڵاتداریی له هه‌رێمی كوردستاندا ئاڵۆز بووه

4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
ئەمینداری گشتی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان دەستنیشانی دەکات کە شێوازی دەسەڵاتداری لە هەرێمی کوردستان گەلێک بشێو و ئاڵۆز بووە و هۆشداری دەدات لەوەی شەڕی نێوان کوردان دەرەنجامی مەترسیداری دەبێت.
رۆژی چوارشه‌ممه سه‌لاحه‌دین محەمەد به‌هائه‌دین ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتوی ئیسلامی له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی مه‌ڵبه‌ندی یه‌كی حزبه‌كه‌ی له شاری سلێمانی كۆبووه‌وه و لە کۆبوونەوەکەدا باسی لەوە کرد شێوازی ده‌سه‌ڵاتداریی له هه‌رێمی كوردستاندا گه‌لێك پشێو ئاڵۆز بووه و گۆڕانكارییه‌كان خێرا ڕوو ده‌ده‌ن .
لەسەر مەترسییەکانی هەڵگیرسانی شەڕ، سه‌لاحه‌دین محەمەد به‌هائه‌دین جەختی کردەوە کە “تێگه‌یشتن له هاوكێشه سیاسیه‌كان له‌سه‌ر ئاستی ناوچه‌كه‌و جیهان به‌گشتی، فاكته‌رێكی كاریگه‌ره بۆ دۆزینه‌وه‌ی سه‌ره‌داوی چاره‌سه‌ركردنی ئاڵۆزییه ناوخۆییه‌كان و شه‌ڕی نێوان كوردانیش ده‌ره‌نجامێكی مه‌ترسیداری ده‌بێت”.
لە ٢٣ی مانگی ٤ی ئەمساڵەوە، گەریلا لە شەڕێکی قورسدایە لە بەرامبەر سوپای داگیرکەری تورک، پەکەکە ئەم هەوڵەی بە مەترسیدار و بە ” وەشاندنی خەنجەر لە پشتەوە” ناوزەد کردووە و هۆشداری داوە لەئەگەری هەڵگیرساندنی شەڕ و داوای لە لایەنەکانی باشووری کوردستان کردبوو کە لە دژی ئەم هەوڵە هەڵوێست بنوێنن.
