وه‌زاره‌تى دارایی عێراق له‌باره‌ى ناردنى 200 ملیار دیناره‌که زانیاری نوێ ئاشکرا ده‌کات

4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
بریكارى پێشوترى وه‌زاره‌تى دارایی عێراق ئاشكرایده‌كات، تا ئەمڕۆ هیچ بڕیارێک نەچۆتە وەزارەت بۆ ناردنی هیچ بڕە پارەیەک بۆ هەرێم لەکاتێکدا تەنیا لە دەسەڵاتی وەزارەتی دارایدایە ئەو پارەیە بۆ هەرێم بنێرێت و دەشلێت"من ئه‌مڕۆ قسه‌م له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى باڵاى وه‌زاره‌تى دارایی عێراق كرد ئه‌وان پێیانڕاگه‌یاندم هیچ بڕیارێك بۆ وه‌زاره‌تى دارایی نه‌چوه‌و ئه‌وانیش وتیان هیچ بڕیارێكمان پێ نییه پاره بۆ هه‌رێم ڕه‌وانه بكه‌ین".
له‌دوا كۆبونه‌وه‌ى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى عێراق بڕیاردرا مانگانه 200 ملیار دینار وه‌ك شایسته‌ى دارایی هه‌رێم له‌به‌غداوه ڕه‌وانه بكرێت، به‌ڵام وه‌زیرى دارایی عێراق ڕاسته‌وخۆ لهكۆبونهوهى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیراندا وتویهتى: ئاماده‌نیم هیچ بڕه پاره‌یه‌ك بۆ هه‌رێم بنێرم.
فازڵ نەبى بریكارى پێشوترى وه‌زاره‌تى دارایی عێراق ئاشكرایكرد، ده‌سه‌ڵاتى سه‌رفى پاره له‌ده‌سه‌ڵاتى (وه‌زیرى دارایی، بریكارى وه‌زاره‌تى دارایی‌و به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى دیوانى وه‌زاره‌تى دارایی)دایه، جگه له‌و سێ ده‌سه‌ڵاته هیچ كه‌سێك ناتوانێت پاره بۆ هه‌رێم ڕه‌وانه بكات.
به‌وته‌ى نه‌بى، "ته‌نانه‌ت بانكى ناوه‌ندیش ناتوانێت پاره ڕه‌وانه‌ى هه‌رێمى كوردستان بكات، چونكه ئێمه كاتێك له‌وه‌زاره‌تى دارایی بوین چه‌ندینجار بڕیارى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانمان بۆ هاتوه‌و جێبه‌جێمان نه‌كردوه، چونكه له‌ده‌ره‌وه‌ى یاسا بووه".
سه‌باره‌ت بهقهرزهكانى بانكى (TBI) كه حكومه‌تى هه‌رێم قه‌رزاره، فازڵ نه‌بى ئاشكرایكرد، "خۆم قسه‌م له‌گه‌ڵ بانكه‌كه كردوه، له‌به‌رامبه‌ردا ئه‌وان مرونه‌تیان نواندوه كه كه‌متر له‌و بڕه پاره‌یه‌ى هه‌رێم قه‌رزاره وه‌ریبگرێته‌وه".
ئه‌وه‌شى وت:"من ئه‌مڕۆ قسه‌م له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى باڵاى وه‌زاره‌تى دارایی عێراق كرد له‌سه‌ر بڕیاره‌كه‌ى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران بۆ ناردنى پاره بۆ هه‌رێم، به‌ڵام ئه‌وان پێیانڕاگه‌یاندم هیچ بڕیارێك بۆ وه‌زاره‌تى دارایی نه‌چوه‌و ئه‌وانیش وتیان هیچ بڕیارێكمان پێ نییه پاره بۆ هه‌رێم ڕه‌وانه بكه‌ین".
