له سلێمانى خۆپیشاندان دژى داگیرکارییه‌کانى ده‌وڵه‌تى تورک به‌ڕێوه‌ده‌چێت

4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
خۆپیشاندانى سلێمانى دژى داگیرکارییه‌کانى ده‌وڵه‌تى تورک و به ده‌ستپێشخه‌رى هونه‌رمه‌ندان به‌ڕێوه‌ده‌چێت و تێیدا وه‌فدێکى نێوده‌وڵه‌تى که له‌چوارچێوه‌ى گروپى ئاشتى سه‌ردانى هه‌رێمی کوردستانیان کردووه تێیدا به‌شدارن.
ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ پێنجشه‌مه 17ى حوزه‌یرانى 2021، به‌ده‌ستپێشخه‌ریى هونه‌رمه‌ندان، ئێستا له شارى سلێمانی، خۆپیشاندانێکى به‌رفراوان دژى داگیرکارییه‌کانى ده‌وڵه‌تى تورک و مه‌ترسییه‌کانى هه‌ڵگیرساندنى شه‌ڕى ناوخۆ به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
خۆپیشاندانه‌که له‌به‌رده‌م باخى گشتى به‌رانبه‌ر ئوتێل سلێمانى پاڵاس بۆ سه‌هۆڵه‌که ئه‌نجام ده‌درێت و تێیدا ده‌یان دروشم دژى داگیرکارییه‌کانى تورکیا ده‌وترێته‌وه.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار