زانیارى نوێ له‌سه‌ر رێککه‌وتنه‌که‌ى هه‌رێم و عێراق ئاشکرا ده‌کرێت

4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
ئه‌ندامێکى لیژنه‌ى وزه‌ى په‌رله‌مانى عێراق رایگه‌یاند:" هه‌رێم و عێراق گه‌یشتونه‌ته رێککه‌وتنى کۆتایى له‌سه‌ر کێشه هه‌ڵپه‌سێردراوه‌کانى نێوانیان و رێگه به دیوانى چاودێرى دارایى فیدڕاڵ ده‌درێت له‌داموده‌زگاکانى هه‌رێم ئاماده‌یى هه‌بێت".
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 17ى حوزه‌یرانى 2021، ئه‌مجه‌د عیقابى ئه‌ندامى لیژنه‌ى وزه‌ى په‌رله‌مانى عێراق رایگه‌یاند، سه‌ردانه‌کانى وه‌فدى هه‌رێم به‌سه‌رۆکایه‌تى قوباد تاڵه‌بانى بۆ به‌غدا بوونه هۆکارێک بۆئه‌وه‌ى هه‌ردولا بگه‌نه لێکتێگه‌یشتنى کۆتایى له‌سه‌ر کێشه هه‌ڵپه‌سێردراوه‌کانى ساڵانى رابردوى نێوان هه‌ولێر و به‌غدا.
هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند:" لێکتێگه‌یشتنه‌کان ته‌نها له‌باره‌ى خاڵه‌کانى بودجه‌وه نیین، به‌ڵکو دۆسیه‌کانى وزه و چاودێرى دارایى و پابه‌ندبونه‌کانى سه‌ر هه‌رێم له‌خۆده‌گرن، ئه‌و لێکتێگه‌یشتنانه‌ش ده‌بنه بنه‌مایه‌ک بۆئه‌وه‌ى له‌ساڵانى داهاتودا و له‌کاتى په‌سه‌ندکردنى بودجه کێشه‌کان به‌ره‌و ئاڵۆزى نه‌چن و دوباره نه‌بنه‌وه".
هاوکات ئه‌وه‌شى دووپاتکردووه‌ته‌وه که قوباد تاڵه‌بانى سه‌رۆکى وه‌فدى هه‌رێم له‌دانوستانه‌کاندا به‌ڵێنیداوه که هه‌رێمى کوردستان پابه‌ند ده‌بێت به‌رێککه‌وتنه‌که‌ى له‌گه‌ڵ به‌غدا، "رێگه‌ش به دیوانى چاودێرى دارایى فیدڕاڵى ده‌درێت ئاماده‌یى هه‌بێت له‌داموده‌زگاکانى هه‌رێم و سه‌رپه‌رشتیکردنى ده‌روازه‌کاندا".
سێشه‌ممه‌ى رابردوو، په‌رله‌مانى عێراق بڕیاریدا مانگانه دووسه‌د ملیار دینار بۆ هه‌رێمى کوردستان بنێرێت به‌شێوه‌ى سولفه.
